‌عَنْ ‌أَبِي ‌ذَرٍّ، ‌جُنْدُبِ ‌بْنِ ‌جُنَادَةَ، ‌وَأَبِي ‌عَبْدِ ‌الرَّحْمَنِ، ‌مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«اتَّقِ اللَّهَ حَيْثُمَا كُنْت، وَأَتْبِعْ السَّيِّئَةَ الْحَسَنَةَ تَمْحُهَا، وَخَالِقْ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ».

[قال الترمذي: حديث حسن] - [رواه الترمذي] - [الأربعون النووية: 18]
المزيــد ...

لە ئەبی زەر جوندوبی كوڕی جونادە، وئەبی عبدالرحمن موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».

[قال الترمذي: حديث حسن] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [الأربعون النووية - 18]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمان بە سێ شت دەکات: یەکەم: لە خودا ترسان (تەقواداری)؛ ئەمیش بە ئەنجامدانی واجبەكان، و دووركەوتنەوە لە حەرامکراوەکان، لە هەموو شوێن و کات و حاڵەتێکدا، لە نهێنی و ئاشکرادا، و لە خۆشی و ناخۆشیدا و جگە لەمانەیش. دووەم: ئەگەر خراپەیەکت كرد؛ ئەوا لە پاشی چاکەیەک بکە وەكو نوێژ و خێر و چاکەکاری و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی و تەوبە و جگە لەمانەیش، چونکە ئەم چاكەیە خراپەكە دەسڕێتەوە. سێیەم: بە ڕەوشتی جوان مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا بکە، لە زەردەخەنەکردن بە ڕوویاندا، و نەرم و نیانی و بەخشینی چاکە، و دووركەتنەوە و وازهێنان لە ئازاردان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ فەزڵی خودای گەورە -عز وجل- لەسەر بەندەکانی؛ لە ڕەحم پێكردنیان و لێخۆشبوون و لێبووردنیان.
  2. فەرموودەکە سێ مافی لەخۆ گرتووە: مافی خودا بە لە خواترسی (بە تەقواداری)، و مافی نەفس بە ئەنجامدانی چاکە لە دوای خراپە، و مافی خەڵکی بە مامەڵەکردن بە ڕەوشتی جوان.
  3. هاندان بۆ ئەنجامدانی كردەوە چاکەكان لە دوای كردەوەی خراپە، و ڕەوشتی جوان یەکێکە لە سیفەتەکانی لەخواترسی (تەقواداری).
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (46)
زیاتر