عن معاذ بن جبل رضي الله عنه قال: قلت: يا رسول الله أخبرني بعمل يُدخِلُنِي الجنة ويُبَاعِدُني عن النار، قال: لقد سألت عن عظيم وإنه ليَسير على من يَسَّره الله تعالى عليه: تعبدُ الله لا تشركُ به شيئًا، وتُقيمُ الصلاةَ، وتُؤتي الزكاةَ، وتَصومُ رمضانَ، وتَحجُّ البيتَ. ثم قال: ألا أدلُّك على أبواب الخير؟ الصومُ جُنة، والصدقة تُطفئ الخطيئةَ كما يطفئ الماءُ النارَ، وصلاة الرجل في جَوف الليل ثم تلا: {تتجافى جنوبهم عن المضاجع}... حتى إذا بلغ {يعملون} ثم قال ألا أُخبرك برأس الأمر وعموده وذِروة سَنامه؟ قلت: بلى يا رسول الله. قال رأس الأمر الإسلام، وعموده الصلاة، وذُروة سَنامه الجهاد. ثم قال: ألا أُخبرك بمِلاك ذلك كله؟ قلت: بلى يا رسول الله. فأخذ بلسانه وقال كُفَّ عليك هذا. قلت: يا نبي الله، وإنا لمؤاخذون بما نتكلم به؟ فقال: ثَكِلَتْكَ أُمُّك، وهل يكُبُّ الناسَ في النارِ على وجوههم (أو قال على مَنَاخِرِهم) إلا حَصائدُ ألسنتِهِم؟.
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت وڕزگار بوونم لە دۆزەخ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:« دەربارەی شتێکی مەزن پرسیارت کرد وئاسانە لەسەر ئەو کەسەی کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە، خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکان ئەنجام دەدەیت، وزەکات دەدەیت، وڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبیت، وحەجی ماڵی خودا دەکەیت»، پاشان فەرمووی: «ئایا دەرگاکانی ئەنجامدانی خێرت پێ نیشان بدەم؟ ڕۆژووگرتن پارێزەرە (قەڵغانە)، وخێر کردن تاوانەکان دەکوژێنێتەوە هەروەکو چۆن ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە، وشەو نوێژکردن لە تاریکایی شەودا، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: {تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ (16)فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ(17)} [سورة السجدة]واته: {تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لە خەو ھەڵدەستن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار ونزا لە پەروەردگاریان دەکەن بە ترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان داون دەبەخشن (16) ئەمجا ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە(17) پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە وپایەکانی ولوتکەکەی؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (واتە: بەڵی، پێم بڵێ). فەرمووی: «ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە ئیسلامە، وپایەکانی نوێژ کردنە، ولوتکەکەی جیهادە». پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە جڵەوگیری هەموو ئەوانە؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا. زمانی گرت وفەرمووی: «ئەمەت بگرەوە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا لێپرسینەوەمان لێدەکرێت وسزا دەدرێین لەسەر ئەوەی کە دەیڵێین؟»، فەرمووی: «دایکت تۆی لە بار ببردایە، ئايا خەڵكى ڕادەكێشرێن لەسەر ڕوومەتيان يان لەسەر لوتيان وفڕێ دەدرێنەوە ناو دۆزەخەوە مەگەر به هۆى دروێنەى تاوانەكانى زمانيانەوه نەبێت؟ (واتە: بە هۆی تاوانەکانی زمانیانەوە بەو شێوەیە فڕێ دەدرێنە دۆزەخەوە)».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاری ئەوەمان دەکات کە ئەو کردەوەیەی هۆکاری ڕزگاربوونە لە دۆزەخ وچوونە بەهەشتە بریتیە لە پەرستنی خوای گەورە بە بێ هیچ هاوبەش وشەریکێک، لەگەڵ بەجێهێنانی فەرمانەکانی خوای گەورە لەسەر بەندەکان لە نوێژ وزەکات وڕۆژوو وحەج کردن، کۆی گشتی چاکە لە خێرکردن وڕۆژووگرتنی سونەتە (خۆبەخشە) وشەونوێژکردنە، وناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە ئیسلامە، وپایەکانی نوێژە، ولوتکەکەی جیهاد بۆ بەرزکردنەوەی وشەی خوای گەورە (سەرخستنی ئیسلام)، وجڵەوگیری هەموو ئەمانە ئەوەیە کە مرۆڤ زمانی بگرێتەوە لە قسەکردن بە شتێک کە کردەوەکانی پوچەڵ دەکاتەوە. بۆیە دەبێت هەموو مسوڵمانێک ئاگادار بێت ئەگەر کردەوەیەکی چاکی ئەنجامدا ئەوا نابێت زمانی بەرەڵا بکات چونکە لەوەیە کردەوەکانی پوچەڵ ببێتەوە ویەکێک بێت لەوانەی کە دەچنە دۆزەخەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر