+ -

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِمُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ، حِينَ بَعَثَهُ إِلَى الْيَمَنِ: «إِنَّكَ سَتَأْتِي قَوْمًا أَهْلَ كِتَابٍ، فَإِذَا جِئْتَهُمْ فَادْعُهُمْ إِلَى أَنْ يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لَكَ بِذَلِكَ، فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللهَ قَدْ فَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لَكَ بِذَلِكَ، فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللهَ قَدْ فَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ فَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لَكَ بِذَلِكَ، فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهِمْ، وَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ، فَإِنَّهُ لَيْسَ بَيْنَهُ وَبَيْنَ اللهِ حِجَابٌ».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی نارد بۆ یەمەن، پێی فەرموو: «تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (گاورەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واته: (شاهێدی دان بەوەی هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە خودا -الله- وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خودا پێنج فەرزی لە سەریان داناوە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە (زەکات) ی لە سەریان فەرز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت ودەدرێت بە هەژارەکان، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون ئاگادار بە لە باشترین وچاکترینی ماڵەکانیان نەبەیت، وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن -ڕەزاى خواى لێبێت- وەکو بانگخواز ومامۆستا، بۆی ڕوونکردەوە کە ئەو دەڕوات بۆ لای خەڵکانێک گاوڕن؛ بۆئەوەى ئامادە بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیان، پاشان بۆئەوەى بە گرنگترین بابەتەکان دەستپێبکات لە بانگەوازیدا، سەرەتا بانگیان دەکات بۆ ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕیان ؛ ئەمیش بەوەى شایەتمان بهێنن (لا إله إلا الله و محمد رسول الله)؛ چونکە ئەگەر شایەتمان بهێنن دێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ئەگەر لەمەدا گوێڕایەڵ بوون ئەوا فەرمانى نوێژکردنیان پێدەکرێت؛ چونکە گەورەترین واجبە لەپاش تەوحید -یەک خوا پەرستی-، ئەگەر نوێژیان کرد ئەوا فەرمان بە دەوڵەمەندەکانیان دەکرێت زەکاتی ماڵ وسامانیان بدەن بە هەژارەکان، پاشان ئاگاداری کردەوە وەرگرتنی باشترین سامانی دەوڵەمەندەکان چونکە ئەوەى واجبە بریتیە لە وەرگرتنی مامناوەندی سەروەت وسامان لە کاتی زەکاتداندا پاشان ئامۆژگاری کرد بە دوورکەوتنە لە ستەمکردن؛ بۆئەوەى ستەملێکراو نزای لەسەر نەکات، بەدڵنیاییەوە نزاکەى وەڵام دەدرێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واتای شاهێدی دان بە (لا اله إلا الله) ( هیچ کەس شایستەی پەرستن نییە جگە لە خودا (الله) -تەنها الله پەرستراوی هەقە-)، پەرستنی خودایە بێ هیچ هاوبەش وشەریکێک، و وازهێنانە لە پەرستنی هەموو شتێکی تر جگە لە ئەو زاتە.
  2. واتای شاهێدی دان بە (محمد رسول الله) (موحەمەد پێغەمبەری خودایە)، باوەڕهێنان پێی وبە ئەوەى هێناویەتی و بەڕاستدانانى وئەو کۆتا پێغەمبەری خودایە بۆ مرۆڤایەتی.
  3. گفتوگۆکردن لە گەڵ زانا نابێت وەکو گفتوگۆکردن بێت لەگەڵ کەسانی نەزان ؛ بۆیە موعازی ئاگادار کردەوە : (إنك تأتي قوما أهل كتاب) (تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک ئەهلی کتێبن).
  4. پێویستە کەسی بانگخواز چاوڕۆشن بێت سەبارەت بە ئاینەکەی، بۆئەوەی وەڵامی گومانەکان بداتەوە، وئەمەیش بە فێربوونی زانستی شەرعی دەبێت
  5. پوچەڵی ئاینی جولەکە وگاوڕەکان پاش هاتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەوان لە ڕزگاربووان نین لە ڕۆژی قیامەتدا هەتاوەکو مسوڵمان دەبن ودێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، وباوەڕ دەهێنن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
زیاتر