پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا
عربي الإنجليزية الأوردية
من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، بەڵام جبریل پێمی ڕاگەیاند کە خودای گەورە شانازی بە ئێوەوە دەکات لە لای فریشتەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات
عربي الإنجليزية الأوردية
دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەى من وئەوەى پێی نێردراوم لە هیدایەت (ڕێنموێنی) وزانست وەکو بارانێکی بەلێزمە وایە کە ببارێت بەسەر زەویەکدا
عربي الإنجليزية الأوردية
فەزڵ وپلەبەرزی زانا بەسەر عابیدەوە^ وەکو فەزڵ وپلەی منە بەسەر نزمترین کەس لە ئێوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ڕێگایەک بگرێتە بەر بۆ فێربوونی (زانستی شەرعی)؛ ئەوا خواى گەورە ڕێگایەکی چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات
عربي الإنجليزية الأوردية
الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)
عربي الإنجليزية الأوردية