عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«نَضَّرَ اللَّهُ امْرَأً سَمِعَ مِنَّا شَيْئًا فَبَلَّغَهُ كَمَا سَمِعَ، فَرُبَّ مُبَلِّغٍ أَوْعَى مِنْ سَامِعٍ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي: 2657]
المزيــد ...
لە عبد اللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)».
[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 2657]
ئەو كەسەی فەرموودە دەبیستێت و لەبەری دەكات ودەیگەیەنێت بە خەڵكی؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆ كردووە بەوەی ڕووی ڕۆشن وگەش وجوان بێت لە دونیادا، وخوای گەورە بیگەیەنێت بە ڕۆشنایی ونیعمەتی بەهەشت لە قیامەتدا، ولەوەیە ئەو كەسەی كە فەرموودەی پێدەگات تێگەیشتووتر وبە تواناتر بێت لە دەرهێنانی حوكم وسوود لە فەرموودەكە زیاتر لە ئەو كەسەی كە لەسەرەتادا فەرموودەكەی گێڕاوەتەوە، یەكەمیان ورد وشارەزایە لە لەبەركردن وگێڕانەوەی فەرموودە، ودووەمیان ورد وشارەزایە لە تێگەیشتن ودەرهێنانی حوكمەكان.