عن طارق بن أشيم الأشجعي مرفوعاً: "من قال لا إله إلا الله، وكَفَرَ بما يُعْبَدُ من دون الله حَرُمَ مالُه ودمُه وحِسابُه على الله".
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە تارقی کوڕی ئەشیەمی ئەشجەعیەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی ئەو کەسە حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەدا ڕوونی دەکاتەوە ئەگەر ئەم دوو شتە لە هەرکەسێکدا جێبەجێ بوو ئەوا حەرامە بکوژرێت وماڵەکەی ببرێت: 1/ ووتنی (ﻻ إله إﻻ الله). 2/ کوفر وبێ باوەڕ بوون بە هەموو ئەو شتانەی دەپەرسترێن جگە لە خوای گەورە. ئەگەر ئەم دوو شتە جێبەجێ بوو لە کەسێکدا ئەوا پێویستە دەست بپارێزرێت لەو کەسە وئەوەی لە ناخیدایە بۆ خوای گەورە جێدەهێڵدرێت، ئەگەر ئەو کەسە شتێکی ئەنجام نەدا کە ببێتە هۆی حەڵاڵکردنی خوێنی وەکو هەڵگەڕانەوەی لە ئیسلام، یان حەڵاڵکردنی ماڵی ئەگەر زەکاتی نەدا، یان لە دەستدرێژی کردنە سەر کەسایەتی (العرض) ئەگەر هاتوو بە ئەنقەست خۆی دوا بخات لە دانەوەی قەرزی کەسێکی تر.