عن رويفع قال: قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم : "يا رُوَيْفِعُ، لعل الحياة ستطول بك فأخبر الناس أن من عَقَدَ لِحْيَتَهُ، أو تَقَلَّدَ وَتَرًا، أو اسْتَنْجَى برَجِيعِ دابة أو عَظْمٍ، فإن محمدًا بريءٌ منه".
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە روەیفیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی روەیفیع، لەوەیە لە پاش من بۆ ماوەیەکی زیاتر بژیت؛ بە خەڵکی ڕابگەیەنە ئەوەى ڕیشی گرێبدات وبیبەستێـتەوە، یان پەتێک بکاتە ملیەوە، یان بە پاشەڕۆی ئاژەڵێک (بە تەپاڵەیەک) یا بە ئێسکێک خۆی لە پاشەڕۆی پیس پاک بکاتەوە؛ ئەوا موحەمەد دوور وبەریئە لەو کەسە وهیچ پەیوەندیەکی پێوەى نییە».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەم هاوەڵە تەمەنی درێژ دەبێت هەتا دەگاتە سەردەمی کەسانێک کە پێچەوانەى سونەت وڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبنەوە لە هێشتنەوە وخزمەتکردنی ڕیش بەرەو تێکدانی شێوەى ڕیش وناشیرین کردنی ئەمیش بەهۆی لاسایی کردنەوەى بێباوەڕان یان ئەو کەسانەى خەریکی ڕابواردن وشێوە ومۆدێلن. یان سنوورەکانى بیروباوەڕی تەوحید (یەک خوا پەرستی) تێدەپەڕێنن ئەمیش بەهۆی ئەوەى پەت وملوانکە یان هەڵیدەواسن بە لاشەی ئاژەڵەکانەوە کە پێیان وایە لە زیان دەیانپارێزێن کە ئەمیش جۆرێکە لە جۆرەکانى شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. یان ئەوەی پێغەمبەرەکەیان نەهی لێکردوون ئەنجامی دەدەن لە خۆ پاککردنەوە بە پاشەڕۆی ئاژەڵ (تەپاڵە) وئێسک. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری هاوەڵەکەى کرد کە بە ئومەتەکەى ڕابگەیەنێت؛ کە ئەو بەریئە وهیچ پەیوەندی بە کەسێکەوە نییە کە شتێک لەمانە ئەنجامبدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر