عن عبد الله بن عكيم رضي الله عنه مرفوعاً: «مَنْ تَعَلَّقَ شيئا وُكِلَ إليه».
[حسن] - [رواه أحمد والترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عوکەیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک بە دڵی یان بە کردەوەکانی یان بە هەردووکیان پەیوەست بێت بە شتێکەوە و ڕوو لە ئەو شتە بکات وڕەجای هێنانى سوود ولابردنی زیانی لێبکات ئەوا خوای گەورەیە سپاردەی دەکات بۆ ئەو شتەی کە پێوەی پەیوەست بووە، ئەوەی خۆی پەیوەست بکات بە پەنا گرتن وپشتن بەستن بە خوای گەورە ئەوا خوای گەورە هەموو کارێکی قورسی بۆ ئاسان دەکات، بەڵام کەسێک پەیوەست بێت بە جگە لە خودا ئەوا خوای گەورە سپاردەی دەکات بە ئەو شتە وئەو کەسە سەرشۆڕ دەکات چونکە پەنای بۆ جگە لە خوای گەورە بردووە بۆ لابردنی زیان وهێنانی سوود.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە پەیوەست بوون بە جگە لە خوای گەورە.
  2. واجب بوونی پەیوەست بوون بە خوای گەورە لە هەموو کاروبار وحاڵەتێکدا.
  3. ڕوونکردنەوەی زیانی شیرک وسەرەنجامە خراپەکانی.
  4. پاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە.
  5. بەرهەم وسەرەئەنجامی کردەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کردەوە کارەکە بە خێر بێت یان شەڕ.
  6. سەرشۆڕبوون وزەلیل بوونی ئەو کەسەی کە پشت لە خوای گەورە بکات، وداوای سوود لە جگە لە ئەو زاتە بکات.
زیاتر