عن عقبة بن عامر رضي الله عنه مرفوعاً: "من تَعَلَّقَ تَمِيمَةً فلا أَتَمَّ الله له، ومن تَعَلَّقَ وَدَعَةً فلا وَدَعَ الله له" وفي رواية: "من تَعَلَّقَ تَمِيمَةً فقد أَشْرَكَ".
[الأول: ضعيف. الثاني: صحيح] - [رواهما أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی تەمیمەیەک* هەڵبواسێت؛ ئەوا خواى گەورە هیوا وپێویستیەکانى بۆ جێبەجێ نەکات، وئەوەى گوێچکەماسییەک هەڵبواسێت؛ ئەوا خواى گەورە هێوری وئارامی پێ نەبەخشێت». ولە گێڕانەوەیەکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک تەمیمەیەک هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە». *(تەمیمە واتە: کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت)
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ ئەوەى هەرکەسێک تەمیمەکان بەکاربهێنێت وباوەڕی وا بێت کە زیانی لەسەر لادەبەن ئەم کەسە نزاکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەسەریدا جێبەجێ دەبێت؛ ئەویش ئەوەیە خواى گەورە داواکەى بۆ جێبەجێ نەکات وکاروبارەکانى پێچەوانە بێتەوە دژی، هەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزاى کردووە لەسەر ئەو کەسەی گوێچکەماسی وهاوشێوەکانى بەکاردەهێنێت بۆ هەمان مەبەست؛ ئەویش بەوەى خواى گەورە ئارامی وهێوری ودڵنیایی بۆ نەهێنێت، وئەم نزایە مەبەست پێی ئاگاداری وهەڕەشەیە لەسەر ئەم کارانە، ولە فەرموودەی دووەمدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئەم کارانە (هەڵواسینی تەمیمە وهاوشێوەکانى) شیرک وهاوبەشدانن بۆ خواى گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر