عن أبي بشير الأنصاري رضي الله عنه "أنه كان مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في بعض أسفاره، فأرسل رسولا أن لا يَبْقَيَنَّ في رقبة بَعِيرٍ قِلادَةٌ من وَتَرٍ (أو قلادة) إلا قطعت".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی بەشیری ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە هەندێک لە سەفەرەکانیدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی دەنارد بۆ پچڕاندنی هەموو ملوانکەیەکی بە پەت بەستراو (یان هەر ملوانکەیەک) لە ملی وشترەکان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک لە سەفەرەکانیدا کەسانێکی دەنارد بۆ ئەوەی بە خەڵکی بڵێن کە ملوانکەی بەستراوی ملی وشترەکانیان بکەنەوە کە مەبەستیان لە هەڵواسینی ئەو ملوانکانە دوورخستنەوەی چاو لێدان بوو ولابردنی بەڵا وئافات بوو، چونکە ئەم ملوانک هەڵواسینە وهاوشێوەکانی شیرکە وپێویستە لاببرێن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەڵواسینی پەت وبەن کە موورگ وشتی تری پێوەیە بە ملی ئاژەڵەوە یان بە هەر شوێنێکی ترەوە بۆ لادانی کارەسات وناڕەحەتیەکان کارێکی حەرامە، وئەمەش هەمان حوکمی هەڵواسینی تەمیمەکانی هەیە کە حەرامە.
  2. گەیاندنی پەیامێک یان هەر شتێکی یارمەتیدەر بۆ خەڵکی کە ببێتە هۆی پاراستنی بیروباوەڕیان (عەقیدەیان).
  3. واجب بوونی ئینکار ونەهی کردن لە خراپە ومونکەر بە پێی توانا.
  4. قبوڵکردنی هەواڵگەیاندنی (هەواڵدانی) یەک کەس.
  5. پوچەڵ بوونی بیروباوەڕ بە سوودی ملوانك وئەو شتانەی بە خۆوە دەکرێت لە هەر جۆر وشێوەیەک بن.
  6. جێگیری پێشەوا هەموو بڕیارێکی وەکو پێشەواکەیە بە گوێرەی ئەو شتانەی کە پێی سپێردراوە.
  7. پێویستەی گەورەی هەر کۆمەڵ وگەلێک چاودێری بکات وگرنگی بدات بە حاڵ وباری ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارە لێیان ولە کاروباریان.
  8. پێویستەی گەورەی هەر کۆمەڵ وگەلێک گرنگی بدات بە حاڵ وباری ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارە لێیان بە گوێرەی داواکارییەکانی شەریعەت، ئەگەر حەرامێکیان ئەنجامدا نەهی وقەدەغەیان لێبکات، ئەگەر کەمتەرخەم بوون لە ئەنجامدانی واجبەکان ئامۆژگارییان بکات.
زیاتر