عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه مرفوعاً: «إنَّ مَثَلَ مَا بَعَثَنِي اللهُ بِهِ مِنَ الهُدَى والعِلْمَ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَصَابَ أَرْضًا فكانتْ مِنها طَائِفَةٌ طَيِّبَةٌ، قَبِلَتْ الماءَ فَأَنْبَتَتِ الكَلَأَ والعُشْبَ الكَثِيرَ، وكَان مِنها أَجَادِبُ أَمْسَكَتِ الماءَ فَنَفَعَ اللهُ بها النَّاسَ، فَشَرِبُوا مِنْهَا وسَقَوا وَزَرَعُوا، وأَصَابَ طَائِفَةً مِنها أُخْرَى إنَّما هِي قِيعَانٌ لا تُمْسِكُ مَاءً ولا تُنْبِتُ كَلَأً، فذلك مَثَلُ مَنْ فَقُهَ في دِينِ اللهِ وَنَفَعَهُ بِما بَعَثَنِي اللهُ بِهِ فَعَلِمَ وعَلَّمَ، ومَثَلُ مَنْ لم يَرْفَعْ بِذَلِكَ رَأْسًا ولم يَقْبَلْ هُدَى اللهِ الذي أُرْسِلْتُ بِهِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەى من وئەوەى پێی نێردراوم لە هیدایەت (ڕێنموێنی) وزانست وەکو بارانێکی بەلێزمە وایە کە ببارێت بەسەر زەویەکدا، هەندێک شوێن خاکی باش ونەرمی لێیە، بۆیە ئاوەکە (ئاوی بارانەکە) هەڵدەمژێت سەوزایی وگژوگیای زۆری لێدەڕوێت، وخاکی وا هەیە ڕەقە، ئاوەکە (ئاوی بارانەکە) لە خۆ دەگرێت، بۆیە خەڵکی لێی سوودمەند بوون؛ خواردیانەوە وبەکاریان هێنا بۆ ئاودانى ئاژەڵەکان وبەرووبومەکان، وهەندێک خاکی تر (تەختاییە) نە ئاوەکە لە خۆ دەگرێت ونە سەوزایی دەڕوێت، ئەمیش (مەبەست: نمونەى یەکەم ودووەمە) نمونەى ئەو کەسەیە کە لە ئاینی خودا تێگەیشت وسوودی بۆی هەبوو لەم (پەیامەی) خودا لە ڕێگەی منەوە ناردوویەتی؛ بۆیە فێر بوو وخەڵکی فێرکرد، و (مەبەست: نمونەى سێیەم) نمونەى ئەو کەسەیە کە سەری بۆی بەرز نەکردەوە (واتا: خۆبەگەورەزان بوو لەوەى فێری بێت وسوودی بۆی هەبێت) وهیدایەت (وڕێنمونی) خوداى وەرنەگرت کە لە ڕێگەى منەوە نێردراوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (نمونەى من وئەوەى پێی نێردراوم لە هیدایەت -ڕێنموێنی- وزانست وەکو بارانێکی بەلێزمە وایە کە ببارێت بەسەر زەویەکدا) لێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو زانست وهیدایەتەى پێی هاتووە چواندوویەتی بە باران وحاڵی خەڵکی لەگەڵ ئەم هیدایەتە چوێندراوە بە خاک، بۆیە دەبنە سێ بەشەوە: 1/ خاکێک باش ونەرمە ئاوەکە وەردەگرێت، وسەوزایی وگژوگیای زۆر دەڕوێنێت، وخەڵکی سوودی لێوەردەگرێت. 2/ وخاکێکی تر ڕووەک وسەوزایی ناڕوێنێت بەڵام هەندێک لە ئاوەکە لە خۆ دەگرێت وخەڵکی سوودی لێوەردەگرن ولێی دەخۆنەوە ودەیدەن بە ئاژەڵەکانیان وبەرووبومەکانیانی پێ ئاودەدەن. 3/ وهەندێک خاکی تر (تەختاییە) نە ئاوەکە لە خۆ دەگرێت ونە سەوزایی دەڕوێت. خەڵکی بەم شێوەیەن لە ئاستی وەرگرتن وشوێنکەوتنی ئەو پەیامەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە لە زانست وهیدایەت، خەڵک هەیە دینی خودا فێر دەبێت وتێدەگات وخەڵکی فێر دەکات، وخەڵکی سوود لە زانستەکەى وەردەگرن. وجۆریکی تر لە خەڵکی چوێندراون بە نمونەى دووەم، زانست وهیدایەتیان پێیە بەڵام وەکو پێویست لێی تێنەگەیشتن، واتا گێڕەرەوەى زانست وفەرموودە بوون، بەڵام تێگەیشتوو نەبوون لە ئاینەکەدا، وجۆری سێیەم هەروەکو لە نمونەى سێیەمدا باسکراوە ئەو کەسەیە کە سەری بەرز نەکردەوە بۆ ئەم زانست وهیدایەتە وشوێنی نەکەوت، وپشتی لێی کرد، وگوێی پێنەدا، بۆیە ئەو کەسە سوودی بۆ خۆی وبۆ خەڵکیش نەبوو سەرەڕای ئەوەى پەیامی ئیسلامیشی پێگەیشت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر