عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللهُ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَاللهُ فِي عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِي عَوْنِ أَخِيهِ، وَمَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا سَهَّلَ اللهُ لَهُ بِهِ طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ، وَمَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فِي بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللهِ يَتْلُونَ كِتَابَ اللهِ وَيَتَدَارَسُونَهُ بَيْنَهُمْ إِلَّا نَزَلَتْ عَلَيْهِمِ السَّكِينَةُ، وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ، وَحَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ، وَذَكَرَهُمُ اللهُ فِيمَنْ عِنْدَهُ، وَمَنْ بَطَّأَ بِهِ عَمَلُهُ لَمْ يُسْرِعْ بِهِ نَسَبُهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2699]
المزيــد ...
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات، هەركەسێك يارمەتى قەرزدارێک یان هەژارێك بدات وکارەکەی بۆ ئاسان بكات؛ ئەوا خوای گەورەیش کار بۆ ئەو ئاسان دەكات ویارمەتى دەدات، وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت وسیتری بكات ئەوا خوای گەورەیش سیتری دەكات لە دونیا وقیامەتدا، خوای گەورە له یارمەتی وکۆمەكى بەندەی خۆیدایه ئەگەر ئەو بەندەیە لەكۆمەكی ویارمەتی براکەیدا بێت، هەركەسێك ڕێگایەك بگرێته بەر بۆئەوەی عیلم وزانستێك بەدەست بھێنێت؛ ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە ڕێگای بەهەشتى بۆ ئاسان دەکات، ھەر كۆمەڵێك كۆببنەوە له ماڵێك له ماڵەكانى خودا وقورئان بخوێنن وهەڵبدەن بۆ تێگەیشتن لێی؛ ئەوا بێگومان ئارامى وسەکینەت دادەبەزێت بەسەرياندا، وڕەحمەت وبەزەيى دایاندەپۆشێت وفریشتەکان چواردەوریان دەگرن وخوای گەورەیش باسیان دەکات لای ئەوانەی كە لە ئاسماندان، وهەركەسێك كردەوەكەی پاشی بخات؛ ئەوا بێگومان ڕەچەڵەک وبنەماڵەكەی ناتوانن پێشی بخەن».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2699]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە پاداشتی مسوڵمان لەلای خوای گەورە هاوشێوەی كردەوەی مسوڵمانە بەرامبەر بە برای مسوڵمانی؛ هەركەسێك ناڕەحەتی وبارگرانیەك لەسەر ئیماندارێك لابدات لە دونیادا، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە بەوەی ناڕەحەتیەك لە ناڕەحەتیەكانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات. وهەركەسێك ئاسانكاری بكات لەسەر كەسێكی بارگران وئەو بارگرانیەی لەسەر نەهێڵێت؛ ئەوا خوای گەورە كاری بۆ ئاسان دەكات لە دونیا وقیامەتدا. وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت؛ كاتێك دەزانێت دەربارەی شتێكی تایبەتی كە نابێت ئاشكرا بكرێت وەكو هەڵە وكاری ناشیاو، ئەوا خوای گەورەیش بە هەمان شێوە ئەو بەندەیە دەپۆشێت لە دونیا وقیامەتدا. وخوای گەورە بەردەوام یارمەتی بەندەكەی دەدات، ئەگەر بەندە بەردەوام بێت لەسەر یارمەتیدانی برایەكی لە بەرژەوەندیە ئاینی ودونیاییەكانی، ویارمەتیدان بە نزا وبە لاشە وبە پارە وسامان وبە شێوازی تریش دەبێت. وهەركەسێك بچێت بەرەو بەدەستهێنانی زانستی شەرعی، ولەم كارەیدا مەبەستی ڕەزامەندی الله بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕێگای چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەكات. وهەركۆمەڵێك كۆ ببنەوە لە ماڵێك لە ماڵەكانی خوای گەورە، وقورئان بخوێنن هەوڵبدەن بۆ تێگەیشت لێی لەنێو خۆیاندا، ئەمە دەبێتە هۆی دابەزینی ئارامی وهێوری وڕێز وشكۆ بۆ سەریان، وڕەحمەتی خودا دایان دەپۆشێت، وفریشتەكان دەوریان دەدەن، وپەروەردگار ستایشیان دەكات لەلای ئەوانەی نزیكن لێوەی، وچی ڕێز وپلەیەك بەرزترە لەوەی پەروەردگار باسی بەندە بكات لەلای كۆڕ وكۆبوونەوەكانی ئاسمان. وئەوەی كردەوەی كەم بێت وكەموكورتی تێدا بێت، ونەتوانێت بیگەیەنێت بە پلەی ئەوانەی كردەوەیان زۆر وتەواوە، ئەوا نابێت پشت ببەستێت بە ڕەچەڵەك وفەزڵی باوباپیران لەگەڵ كەمتەرخەمبوون لە ئەنجامدانی كردەوەدا.