1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە والله من لە ڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار دەڵێم: (أسْتَغْفِرُ اللهَ وأَتُوبُ إليهِ)

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «وَاللهِ إني لأَسْتَغْفِرُ اللهَ وأَتُوبُ إليهِ في اليومِ أَكْثَرَ من سَبْعِينَ مَرَّةً».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «والله من لە ڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار دەڵێم: (أسْتَغْفِرُ اللهَ وأَتُوبُ إليهِ)*». *(واتە: داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەم وتەوبە دەکەم وپەشیمانم لە تاوانەکانم)

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەوەشدا کە خواى گەورە لە هەموو گوناهەکانی پێشوو وداهاتووی خۆش بووە بەڵام لە ڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار ئیستیغفار دەکات وتەوبە دەکات ئەویش بە ووتنی: (أستغفر الله وأتوب إلیه)، وئەمە مانای ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوناهـ دەکات بۆیە داواى لێخۆشبوون دەکات بەڵکو ئەمە ئەوپەڕی بەندایەتی پێغەمبەری خودایە وپەیوەست بوونیەتی بە یادی خواى گەورە، وهەستکردنە بە مەزنی مافى خودا لەسەری وهەستکردنە بە کوموکورتی لە حەمد وسوپاسکردنی پەروەردگار، وهەروەها بۆ ڕێگەدان بۆ ئەم جۆرە زیکر کردنانە بۆ ئومەتەکەى لە پاش خۆی، وجگە لەمانەش دانایی وحوکمی زۆری تری تێدایە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

13 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
PT Português البرتغالية