عن الْأَغَرِّ رضي الله عنه، وَكَانَ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«يَا أَيُّهَا النَّاسُ تُوبُوا إِلَى اللهِ، فَإِنِّي أَتُوبُ فِي الْيَوْمِ إِلَيْهِ مِائَةَ مَرَّةٍ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2702]
المزيــد ...
لە ئەغەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2702]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە خەڵكی دەكات بەوەی زۆر تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبكەن، وسەبارەت بە نەفسی خۆی ڕایدەگەیەنێت كە ئەو هەموو ڕۆژێك زیاتر لە سوت جار ئیستغفار دەكات وبەتەوبە كردن دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری -سبحانه وتعالی-، لەكاتێكدا خوای گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشوو وداهاتووی خۆشبووە، ئەمە ئاماژەیە بۆ كامڵی زەلیلی وبەندایەتی ئەو بۆ پەروەردگار -جل وعلا-.