+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«إِذَا مَاتَ الْإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثَةٍ: إِلَّا مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1631]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1631]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە كردەوەی مردوو دەپچڕێت لەپاش مردنی، بۆیە هیچ چاكەیەكی تری دەستناكەوێت لەدوای مردن مەگەر لە سێ شتدا نەبێت؛ چونكە هۆكار بوو بۆئەوەی بێنە دی:
یەكەم: خێركردن؛ ئەو خێرەی بەردەوامە بۆیە پاداشتی بە بەردەوامی دەستدەكەوێت وناپچڕێت، وەكو وەقف ودروستكردنی مزگەوت ولێدانی بیر وهتد.
دووەم: ئەو زانستەی خەڵكی سوودی لێدەبینێت، وەكو دانانی كتێبی زانستی، یان كەسێكی فێركردووە وئەو كەسە لەپاش مردنی زانستەكەی ئەو بڵاو دەكاتەوە.
سێیەم: منداڵێكی چاكی ئیماندار نزا بۆ دایك وباوكی بكات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بۆسنی سینهالی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی ڕۆمانی مالاگاشی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی ؛ لەو پاداشتانەی دەگات بە مرۆڤ لە پاش مردنی: خێركردنی بەردەوام، وزانستێك سوودی لێوەربگیرێت، ونزا كردن، ولە هەندێك فەرموودەی تردا: حەج كردنیش هاتووە.
  2. بەتایبەت باسی ئەم سیانەی كرد لەم فەرموودەیەدا: چونكە ئەمانە بنچینەكانی خێرن، وزۆربەی چاكەكاران سوورن لەسەر ئەوەی شتێك لە ئەمانە بەجێبهێڵن لەپاش خۆیان.
  3. هەر زانستێك خەڵكی سوودی لێوەربگرن ؛ دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی پاداشت، بەڵام لە سەروو ولوتكەی هەموویانەوە زانستی شەرعی وئەو زانستانەی پاڵپشتی دەكەن.
  4. زانست بەسوودترینی ئەم سێ كردەوە چاكەیە؛ چونكە زانست سوودی هەیە بۆ ئەو كەسەی فێری دەبێت، وزانست دەبێتە هۆی پاراستنی شەریعەت، وسوود گەیاندن بە هەموو خەڵكی بەشێوەیەكی گشتی، وگشتگیرترە چونكە بەهۆی زانستەوە ئەوەی لە ژیانتدا زیندووە سوودی لێوەردەگرێت وئەوەی لەپاش مردنیشت زیندووە هەر سوودی لێوەردەگرێت.
  5. هاندان بۆ پەروەردە كردنی منداڵان لەسەر چاكەكاری؛ چونكە ئەگەر ببنە كەسێكی چاكەكار ئەوا سوودیان دەبێت بۆ دایك وباوكیان لە دونیا وقیامەتدا، ولە گرنگترین سوودەكانیان بۆ دایك باوكیان ئەوەیە: نزایان بۆ دەكەن.
  6. هاندان بۆ چاكەكار بوون بەرامبەر دایك وباوك لەپاش مردنیان، وئەمیش لەو چاكەكارییەیە كە سوودی بۆ منداڵیش دەبێت.
  7. نزا كردن سوودی بۆ مردوو دەبێت ئەگەرچیش لەلایەن منداڵەكانەوە نەبێت، بەڵام لێرەدا بەتایبەتی باسی منداڵی كرد چونكە زۆر جار تەنها ئەو بەردەوامە لە نزا كردن بۆیان هەتاوەكو خۆیشی دەمرێت.