+ -

عن سعد بن عبادة رضي الله عنه أنه قال:
يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ أُمَّ سَعْدٍ مَاتَتْ، فَأَيُّ الصَّدَقَةِ أَفْضَلُ؟، قَالَ: «الْمَاءُ»، قَالَ: فَحَفَرَ بِئْرًا، وَقَالَ: هَذِهِ لِأُمِّ سَعْدٍ.

[حسن بمجموع طرقه] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه] - [سنن أبي داود: 1681]
المزيــد ...

لە سەعدی كوڕی عوبادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی:
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد.

- - [سنن أبي داود - 1681]

شیکردنەوە

دایكی سەعدی كوڕی عوبادە وەفاتی كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، بۆیە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە باشترین جۆرەكانی خێركردن بۆئەوەی بۆ دایكی ئەنجام بدات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: باشترین جۆرەكانی خێركردن بەخشینی ئاوە، بۆیە ئەویش بیرێكی لێدا وكردی بە خێر بۆ دایكی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژە كردن بۆ ئەوەی ئاو بەخشین لە باشترین جۆرەكانی خێركردنە.
  2. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی سەعدی كرد بۆ خێر كردن بە بەخشینی ئاو ؛ چونكە سوودی گشتگیرترە لەڕوانگەی بابەتە ئاینی ودونیاییەكاندا، هەروەها بەهۆی بەتینی گەرما وپێویستی وكەمی ئاو.
  3. بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پاداشتی خێركردنەكان دەگات بە مردووەكان.
  4. چاكەكاری سەعدی كوڕی عوبادە -ڕەزای خوای لێبێت- بەرامبەر دایكی -ڕەزای خوای لێبێت-.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بۆسنی سینهالی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی سڕبی ڕۆمانی مەجەری الموري مالاگاشی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر