+ -

عَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَدِيِّ بْنِ الخِيَارِ قَالَ:
أَخْبَرَنِي رَجُلَانِ أَنَّهُمَا أَتَيَا النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي حَجَّةِ الوَدَاعِ وَهُوَ يُقَسِّمُ الصَّدَقَةَ، فَسَأَلَاهُ مِنْهَا، فَرَفَّعَ فِينَا البَصَرَ وَخَفَّضَهُ، فَرَآنَا جَلْدَيْنِ، فَقَالَ: «إِنَّ شِئْتُمَا أَعْطَيْتُكُمَا، وَلَا حَظَّ فِيهَا لِغَنِيٍّ، وَلَا لِقَوِيٍّ مُكْتَسِبٍ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي] - [سنن أبي داود: 1633]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوبەید الله كوڕی عەدی كوڕی خیارەوە دەڵێت:
دوو پیاو هەواڵیان پێدام کە هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا لەکاتێکدا خەریکی دابەشکردنی خێر بوو، و داوای بەشێکیان لێکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەریانەوە تا خوارەوە سەیری کردن، و بینی کە بەهێز و توندوتۆڵن، پاشان فەرمووی: «ئەگەر دەتانەوێت شتێکتان دەدەمێ، بەڵام هیچ بەشێکی تێدا نییە بۆ کەسێکی دەوڵەمەند، یان بۆ کەسێک کە بەهێزە و توانای پەیداکردنی بژێوی هەیە».

[صەحیحە] - [رواه أبو داود والنسائي] - [سنن أبي داود - 1633]

شیکردنەوە

دوو پیاو هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا، لە کاتێکدا خێری دابەش دەکرد، و داوایان لێکرد کە خێریان پێ ببەخشێت، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چەند جارێک سەیری کردن بۆئەوەی حاڵیان بزانێت، و بۆی دەربكەوێت ئایا خێر بەخشین پێیان؛ حەڵاڵە یان نا ؟ بۆی ڕوون بوویەوە کە دوو پیاوی بەهێزن، فەرمووی: ئەگەر دەتانەوێت؛ هەندێكتان پێدەدەم لە خێرەكە، بەڵام لەم خێرە؛ هیچ بەشێکی تێیدا نییە بۆ ئەو کەسەی کە پارە و سامانی هەیە و بەشی دەکات، و نە بۆ ئەو کەسەی کە توانای کارکردن و بەدەستهێنانی پارە و سامانی هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەمەی كۆتا پارە و ماڵیشی نەبێت؛ دەوڵەمەندە و بێ پێویستە بەهۆی ئەوەی بەهێز و توانای بەدەستهێنانی بژێوی هەیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کەسی دەوڵەمەند یان بەهێز كە توانا بەدەستهێنانی بژێوی هەیە؛ حەرامە داوای خێر بكات.
  2. کەسێک پارە و سامانی نەبێت؛ بنچینە ئەوەیە هەژارە و شایستەیە خێری پێ ببەخشرێت.
  3. تەنها بەهێز بوون مانای ئەوە نییە كە شایستە نابێت خێری پێ ببەخشرێت، بەڵکو دەبێت توانای دەستکەوتنی بژێویشی لەگەڵدا بێت.
  4. ئەو کەسەی توانای بەدەستهێنانی ئەو بژێویەی هەیە کە بەشی دەکات؛ دروست نییە لە خێری فەرز وەربگرێت، چونکە بە دەستکەوتەکەی بێ پێویستە، وەک بێ پێویستی دەوڵەمەند بە سامانەکەی.
  5. ئاماژەیە بۆ پەروەردەیەكی پێغەمبەرایەتی مەزن بۆ کەسایەتی موسڵمان؛ لەسەر شكۆداری نەفس و بەخشین نەک وەرگرتن و داواکردن و تەمبەڵی.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان