+ -

عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مَسْعُودٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«تَابِعُوا بَيْنَ الحَجِّ وَالعُمْرَةِ، فَإِنَّهُمَا يَنْفِيَانِ الفَقْرَ وَالذُّنُوبَ كَمَا يَنْفِي الكِيرُ خَبَثَ الحَدِيدِ، وَالذَّهَبِ، وَالفِضَّةِ، وَلَيْسَ لِلْحَجَّةِ الْمَبْرُورَةِ ثَوَابٌ إِلاَّ الجَنَّةُ».

[صحيح] - [رواه الترمذي والنسائي وأحمد] - [سنن الترمذي: 810]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بەردەوام بن لەسەر ئەنجامدانی حەج وعومرە، چونكە دەبنە هۆی لەناوبردنی هەژاری وگوناهەكان؛ هەروەكو چۆن ئاگری كورەی ئاسنگەر خەوش وژەنگی ئاسن وئاڵتون وزیو لادەبات، وحەجی قبوڵكراو هیچ پاداشتێكی لەسەر نییە مەگەر بەهەشت نەبێت».

[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 810]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی داوین بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەكانی حەج وعومرە ودانەبڕان لێیان بۆ ماوەیەكی زۆر بەپێی توانا، چونكە ئەنجامدانیان هۆكارن بۆ نەهێشتنی هەژاری وگوناهەكان وشوێنەواریان لەسەر دڵ؛ هەروەكو چۆن ئاگر هۆكارە بۆ نەھێشتنی ئەو خەوش وژەنگ وكانزایانەی تر كە تێكەڵی ئاسنەكە بوون.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپاداشتی بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی حەج وعومرە وهاندان بۆ ئەم كردەوەیە.
  2. بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی حەج وعومرە هۆكارە بۆ دەوڵەمەند بوون ولێخۆشبوون لە گوناهەكان.
  3. موبارەكفوری دەڵێت: (هەژاری لەناو دەبات)؛ واتا نایهێڵێت، لەوەیە مەبەست لێی هەژاری ئاشكرا بێت بەوەی پارە وسامان بەدەست بهێنێت، ولەوەیشە مەبەست لێی هەژاری ناخ بێت؛ سەرەنجام دڵی دەوڵەمەند دەبێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر