عن عائشة أم المؤمنين رضي الله عنها قالت: استأذنت النبي صلى الله عليه وسلم في الجهاد، فقال: «جهادكن الحج».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: داواى مۆڵەت پێدانم کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى جیهاد ئەنجام بدەم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جیهادکردنی ئێوە (ئافرەتان) بریتیە لە حەج کردن».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت کە ئەو داوای مۆڵەت وەرگرتنی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد بۆ ئەوەى جیهادی لەگەڵدا بکات ئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلەی جیهادەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوونکردەوە کە ئەنجامدانى جیهاد وڕووبەڕووبونەوەى دوژمنان ڕێگەپێنەدراوە بۆ ئافرەتان؛ چونکە ئەوان بە زۆری لاشەیان لاوازە وهەست وسۆزیان زیاترە، وئارام ناگرن لەسەر ناڕەحەتی ومەترسییەکان، وئەمیش ڕێگر نابێت لەوەى ئافرەتان چارەسەری بریندارەکان بکەن، یان ئاو بدەن بە تینووەکان، وهاوشێوەى ئەمانە. ئوم عەتیە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەشداری حەوت غەزام -هەڵمەتی ڕزگاری کردنم- کرد؛ پاسەوانی شتومەکەکانیانم دەکرد، وخواردنم بۆیان دروستدەکرد، وبریندارەکانم چارەسەر دەکرد، وگرنگیم بە نەخۆشەکان دەدا) [رواه مسلم]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە عائیشەی فەرموو جیهادکردنی ئێوە لە ئەنجامدانى حەجدایە، وچواندنی حەج وعومرە بە جیهاد ئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە حەج وعومرە کردن سەفەر وکۆچکردن ودووربوونەوەیە لە وڵات ودابڕانە لە بنەماڵە ومەترسیەکانی ڕێگاوبان وماندووبوونی لاشە وخەرجکردنی پارە وسامانی تێدایە. ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (ئوم سولەیم -دایکی سولەیم- شمشێرێکی -خەنجەرێکی- هەبوو لە ڕۆژی حونەیندا -جەنگی حونەیندا-، وبە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەم خەنجەرەم لە لایە ئەگەر کەسێک لە موشریکەکان لێم نزیک ببێتەوە ناو سکی بۆ دەکەمەوە -ناو سکی دەدڕم-) [رواه مسلم]، ئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى کە دروستە ئافرەت بەشداری لە جەنگ بکات بەڵام تەنها بۆ بەرگری کردن لە خۆی ئەگەر کەسێک هێرشی کردە سەری، نەک مەبەست ئەوە بێت کە بەشدار بێت لە گۆڕەپانی جەنگ وهێرش بکاتە سەر دوژمنان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان