عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول:
«مَنْ حَجَّ لِلهِ فَلَمْ يَرْفُثْ وَلَمْ يَفْسُقْ رَجَعَ كَيَوْمِ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1521]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە»

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1521]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەوەی حەج بکات بۆ خوای گەورە (بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خودا )، وکردەوەی ناڕەوا نەکات لە کاتی ڕێوڕەسمی حەجەکەدا -کردەوەى ناڕەوا وەکو جووتبوون وپێشەکیەکانی لە ماچکردن وبەریەککەوتن-، وهەروەها هیچ قسەیەکی خراپ نەڵێت، وفاسقێتی نەکات ئەمیش هەموو تاوان وگوناهەکان دەگرێتەوە، ونمونەی فاسقێتی بریتیە لە کردنی قەدەغەکراوەکانى ئیحرام، ئەوا لە حەجکردنەکەى دەگەڕێتەوە بە لێخۆشبوونەوە هەروەکو چۆن منداڵ لەدایک دەبێت بە بێ گوناهـ .

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فاسقێتی ولادان وتاوانەکان بە گشتی لە هەموو حاڵەتێکدا نەهی لێکراوە، بەڵام لە کاتی حەج کردندا زیاتر جەخت لە سەر ئەنجام نەدانی کراوەتەوە وەکو بەگەورەدانانێک بۆ مەراسیمی حەج کردن لە ماڵی خوای گەورە.
  2. مرۆڤ لە دایک دەبێت بە بێ تاوان وبەریئە لە هەموو تاوانێک وتاوانی کەسانی تر لە ئەستۆ ناگرێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر