+ -

عن عبد الله بن عُمر رضي الله عنهما عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال: «اللَّهُمَّ ارحم الْمُحَلِّقِينَ. قالوا: والْمُقَصِّرِينَ يا رسول الله؟ قال: اللهم ارحم الْمُحَلِّقِينَ. قالوا: والْمُقَصِّرِينَ يا رسول الله؟ قال: اللهم ارحم الْمُحَلِّقِينَ. قالوا: والْمُقَصِّرِينَ يا رسول الله؟ قال: والْمُقَصِّرِينَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «(اللَّهُمَّ ارحم الْمُحَلِّقِينَ) ووتیان: ئەی ئەوانەى قژیان کورت کردووەتەوە (الْمُقَصِّرِينَ)؛ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: (اللهم ارحم الْمُحَلِّقِينَ)، ووتیان: ئەی ئەوانەى قژیان کورت کردووەتەوە (الْمُقَصِّرِينَ)؛ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: (اللهم ارحم الْمُحَلِّقِينَ)، ووتیان: ئەی ئەوانەى قژیان کورت کردووەتەوە (الْمُقَصِّرِينَ)؛ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: (والْمُقَصِّرِينَ)». *(واتە: خودایە، ڕەحم بە ئەوانە بکە کە قژیان تاشیووە)
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

قژ تاشین وکورتکردنەوەى لە دروشمەکانى حەج وعومرەن، وقژ تاشین باشترە لە کورتکردنەوەی، چونکە دەربڕینی ئەوپەڕی ملکەچی و خۆزەلیلکردنە بۆ خواى گەورە لەم پەرستنەدا، ئەمیش بریتیە لە دەرهێنانى مووی سەر لە بنەوە بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی خواى گەورە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار نزاى ڕەحمەتی بۆ ئەوانە کردووە کە سەریان دەتاشن، وئەوانەى ئامادەن بوون ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا نزا بۆ ئەوانەش بکە کە قژیان کورت کردووەتەوە بەڵام نزای نەکرد بۆیان، لە سێیەم یان چوارە جاردا نزای بۆ ئەوانەیش کرد کە قژیان کورت کردووەتەوە، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تاشینی قژ بۆ پیاوان باشترە لە قژ کورتکردنەوە. ئەمە ئەگەر کەسەکە لە عومرەی (تەمەتوع) نەبێت، چونکە لەم کاتەدا باشتر وایە قژی کورت بکاتەوە؛ بۆئەوەى لە کاتی حەجکردندا قژی بتاشێت، چونکە ئەگەر لە عومرەی (تەمەتوع)دا قژی بتاشێت ئەوا ماوەکە زۆر کەمە بۆئەوەى قژی دیسانەوە دەربچێت بۆ تاشینی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان