عن عائشة رضي الله عنها قالت: قُلتُ: يا رَسُولَ الله، نَرَى الجهادَ أفضلَ العمل، أفلا نُجاهِد؟ فقال: «لَكُنَّ أفضلُ الجهادِ: حجٌّ مبرور».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێک کە تاوان وڕیای تێدا نەبێت]».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- وئافرەتانی تر باوەڕیان وابوو کە باشترین کردەوە کە زۆرترین پاداشتی هەیە بریتیە لە جیهاد کردن لە پێناو خوای گەورە وجەنگ بەرپاکردن دژی دوژمنەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمایی ئەوەی پێکردن کە باشترین جیهاد دەرهەق بە ئافرەتان کە باشترە بۆیان لە جیهادی جەنگ؛ بریتیە لە حەج کردن کە هیچ تاوانێکی لە گەڵدا نەبێت، وحەج کردن بە جیهاد ناوبراوە چونکە جیهادی نەفس وبەخشینی پارە وماندووبوونی لاشەی تێدایە.