عن أبي الفضل العباس بن عبد المطلب رضي الله عنه قال: قلتُ: يا رسول الله عَلِّمْنِي شيئا أسأله الله تعالى ، قال: «سَلُوا اللهَ َالعافية» فمكثتُ أياما،ً ثم جِئْتُ فقلتُ: يا رسول الله علمني شيئا أسأله الله تعالى ، قال لي: «يا عباس، يا عَم رسول الله، سَلُوا الله العافية في الدنيا والآخرة».
[صحيح لغيره] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی فەزڵ عەباس کوڕی عەبدولموتەڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم (نزایەکم) فێر بکە کە بەو نزایە داوا لە خوای گەورە بکەم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون (پاراستن وعافیەت) بکە لە خواى گەورە»، پاش چەند ڕۆژێکی تر، هاتم و ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم (نزایەکم) فێر بکە کە بەو (نزایە) داوا لە خوای گەورە بکەم، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووم: «ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە لەم ژیانە ولە ڕۆژی دواییدا».
صەحیحە لغیره - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە لە (جوامع الکلم)ی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- کە چەند وشەیەکی کەمە بەڵام گەلێک واتای زۆر دەبەخشێت، مامی عەباس -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لێی کرد سەبارەت بەوەى فێری نزایەکی بکات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزایەکی فێر کرد کە لە ڕستەیەکی بچووک پێکهاتووە، کە زۆر پوختە بەڵام واتایەکی زۆر وقوڵی تێدایە، هەموو خێرێکی دونیا ودواڕۆژ لە خۆ دەگرێت، وهێنانی وشەی (شیئا: شتێک) بە نەکیرە بۆ مەزندانانە، چونکە دەیەوێت شتێکی پوخت وئاسانی فێر بکات کە گران نەبێت بەهۆیەوە داوا لە خودا بکات وپاداشتێکی زۆری لەگەڵدا بێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە»، ونەبەستنەوەى (عافیەت: سەلامت بوون) بە هیچ شتێکی تر بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئەمە سەلامەت بوونێکی گشتی دەگرێتەوە لە هەموو شەڕ وزیان وخراپەیەکی دونیا ودواڕۆژ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر