+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَوْ يَعْلَمُ النَّاسُ مَا فِي النِّدَاءِ وَالصَّفِّ الْأَوَّلِ ثُمَّ لَمْ يَجِدُوا إِلَّا أَنْ يَسْتَهِمُوا عَلَيْهِ لَاسْتَهَمُوا، وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِي التَّهْجِيرِ لَاسْتَبَقُوا إِلَيْهِ، وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِي الْعَتَمَةِ وَالصُّبْحِ لَأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 437]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی (خێرێك) هەیە لە بانگدان وڕیزی یەكەم؛ ئەوا كە نەیانتوانیایە هیچ شتێك بكەن جگە لە تیروپشك ئەوا ئەنجامیان دەدا، وئەگەر بیانزانیایە چی (خێرێك) هەیە لە ئەنجامدانی نوێژ لە سەرەتای كاتەكەیدا؛ ئەوا پێشبڕكێیان دەكرد لەسەری، وئەگەر بیانزانیایە چی (خێرێك) هەیە لە نوێژی عیشا وبەیانی؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر گاگۆڵكێش بێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 437]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی فەزڵ وخێر وپیرۆزیەك هەیە لە بانگدان وڕیزی یەكەم؛ پاشان نەیانتوانیایە هیچ پێوەرێك بدۆزنەوە بۆ پێشخستن وهەڵبژاردنی باشترین كەس مەگەر بە تیروپشك نەبێت، ئەوا تیروپشكیان دەكرد لەسەری بۆئەوەی دەربكەوێت كێ شایستەترە پێش بخرێت بەرامبەر بە هاوەڵانی، وئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی خێرێك هەیە لە ئەنجامدانی نوێژ لە سەرەتای كاتەكەیدا؛ ئەوا پێشبڕكێیان دەكرد لەسەری، وئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چەندێك پاداشتیان پێدەبەخشرێت لەسەر هاتن بۆ نوێژی عیشا وبەیانی؛ ئەوا هاتن بۆ ئەو نوێژانە ئاسان دەبوو لەلایان ئەگەرچیش بە گاگۆڵكێ بهاتنایە لەسەر ئەژنۆكانیان هەروەكو چۆن منداڵ یەكەم جار بەسەر زەویدا دەڕوات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی فەزڵی بانگدان.
  2. ڕوونكردنەوەی فەزڵی ڕیزی یەكەم، ونزیكبوونەوە لە ئیمام.
  3. ڕوونكردنەوەی پاداشتی زوو ڕۆیشتن بۆ نوێژ لە سەرەتای كاتەكەیدا؛ چونكە فەزڵی مەزنی تێدایە، هەروەها سوودی زۆر لەخۆدەگرێت، لەوانەیش: ئامادەبوون لە ڕیزی یەكەم، ونوێژ كردن لە سەرەتای كاتەكەیدا، وئەنجامدانی نوێژی سونەت، وخوێندنی قورئان، وداوای لێخۆشبوونی فریشتەكان بۆی، وهێشتا بەردەوام لە نوێژكردندایە ئەگەر چاوەڕێی نوێژ بكات، وسوودی تریش.
  4. هاندانێكی بەهێزە بۆ ئامادەبوونی ئەم دوو نوێژە بە كۆمەڵ، هەروەها فەزڵ وپاداشتی زۆریان تێدایە چونكە هۆكارە بۆ پچڕاندنی سەرەتا وكۆتایی خەو لە شەودا، بۆیە دوو نوێژی قورسن لە سەر مونافیقەكان.
  5. نەوەوی دەڵێت: جەختكردنەوەیە لەسەر تیروپشك لەو مافانەی قەرەباڵەغی هەیە لەسەری وناكۆكن سەبارەتی.
  6. ڕیزی دووەم باشترە لە ڕیزی سێیەم، وڕیزی سێیەم باشترە لە ڕیزی چوارەم، وبەو شێوەیە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر