لیستی فەرموودەکان

پرسیارم لە ئەنەسی کوڕی مالیک کرد: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد؟ ووتی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم پەردەیەت لابدە، چونکە وێنەکانی هێشتا دێتە پێش چاوم لە ناو نوێژدا
عربي الإنجليزية الأوردية
باوێشکدان لە ناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات؛ ئەوا بە پێی توانا با دەمی دابخات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر گەرمایەکی بەتین هەبوو؛ ئەوا نوێژەکان دوابخەن هەتاوەکو (کەش وهەوا) فێنک دەبێتەوە، چونکە گەرمای بەتین لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
تەماشای شێوازى نوێژکردنی موحەمەدم کرد -صلى اللە علیە وسلم- بینیم وەستانی، وڕکوع بردنی، وهەستانەوەى لە ڕکوع بردن، وسوجدە بردنی، ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان، ودانیشتنی نێوان سەلامدانەوە وڕۆیشتنی: بە نزیکی هەموو وەکو یەک بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر ئەو کەسەی لە پێش نوێژخوێنەوە دەڕوات بزانێت چی (تاوانێکی کردووە) ئەوا ئەگەر چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژمان دەکرد وئاژەڵ لە پێشمانەوە تێپەڕ دەبوو؛ ئەمەمان بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد، فەرمووی: با وەکو زینەى (سەر پشتی) ئاژەڵ لە پێش هەریەکێکتان بێت، پاشان هەرشتێک کە تێپەڕ دەبێت؛ زیانی پێناگەیەنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان نوێژی کرد، با بەربەستێک (سوترەیەک) لە پێش نوێژەکەى دابنێت، ئەگەر بە تیرێکیش بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان هەستا بۆئەوەى نوێژ بکات، دەبێت بەربەستێک لە پێش خۆی دابنێت؛ هێندەی بەرزی زينی (سەر پشتی) ئاژەڵ، ئەگەر وا نەکات؛ ئەوا ئەگەر گوێدرێژ، وئافرەت، وسەگی ڕەش (بە پێشیدا تێپەڕ ببن) نوێژەکەى دەپچڕێنن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم جلانەم ببەن بۆ ئەبی جەهم، وجلە ئاساییەکانى ئەبی جەهمم بۆ بهێنن؛ چونکە ئەمە سەرقاڵی کردم لە کاتی نوێژەکەمەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە لە پێغەمبەرایەتی مەگەر خەونی چاک نەبێت، مسوڵمان دەیبینێت، یان بۆی دەبینرێت، من نەهیم لێکراوە لەوەى قورئان بخوێنم لە کاتی ڕکوع بردن یان سوجدە بردندا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر خەڵكی بیانزانیایە چی (خێرێك) هەیە لە بانگدان وڕیزی یەكەم؛ ئەوا كە نەیانتوانیایە هیچ شتێك بكەن جگە لە تیروپشك ئەوا ئەنجامیان دەدا
عربي الإنجليزية الإندونيسية