+ -

عَنْ بُسْرِ بْنِ سَعِيدٍ، أَنَّ زَيْدَ بْنَ خَالِدٍ الْجُهَنِيَّ رَضيَ اللهُ عنه، أَرْسَلَهُ إِلَى أَبِي جُهَيْمٍ رَضيَ اللهُ عنه، يَسْأَلُهُ مَاذَا سَمِعَ مِنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي الْمَارِّ بَيْنَ يَدَيِ الْمُصَلِّي؟ قَالَ أَبُو جُهَيْمٍ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَوْ يَعْلَمُ الْمَارُّ بَيْنَ يَدَيِ الْمُصَلِّي مَاذَا عَلَيْهِ لَكَانَ أَنْ يَقِفَ أَرْبَعِينَ خَيْرًا لَهُ مِنْ أَنْ يَمُرَّ بَيْنَ يَدَيْهِ» قَالَ أَبُو النَّضْرِ: لَا أَدْرِي قَالَ: أَرْبَعِينَ يَوْمًا أَوْ شَهْرًا أَوْ سَنَةً؟

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 507]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بوسری كوڕی سەعیدەوە دەڵێت: زەیدی كوڕی خالیدی ئەلجوهەنی -ڕەزای خوای لێبێت- ئەوی نارد بۆ لای ئەبی جوهەیم؛ بۆئەوەی پرسیاری لێبكات سەبارەت بەوەی چی بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تێپەڕبوون لە پێش نوێژخوێندا؟ ئەبو جوهەیم ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«ئەگەر ئەو کەسەی لە پێش نوێژخوێنەوە دەڕوات بزانێت چی (تاوانێکی کردووە) ئەوا ئەگەر چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات»، ئەبو نەزر دەڵێت: نازانم، فەرمووی: چل ڕۆژ یان مانگ یان ساڵ؟

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 507]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە تێپەڕبوون لە پێش ئەو كەسەی نوێژی فەرز یان سونەت دەكات، ئەگەر ئەو کەسەی ئەم كارە دەكات بە ئەنقەستەوە بزانێت تووشی چی تاوانێك بووە؛ ئەوا چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات. ئەبو نەزر -گێڕەرەوەی فەرموودەكە- دەڵێت: نازانم، ئایا فەرمووی: چل ڕۆژ یان، چل مانگ، یان چل ساڵ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامێتی تێپەڕبوون لە پێش نوێژخوێن؛ ئەگەرچیش سوترەی -بەربەستی- لەپێش نەبێت، یان لەنێوان خۆی وسوترەکەى تێپەڕ بێت؛ ئەگەر سوترەی دانابوو.
  2. ئیبن حەجەر دەڵێت: ناكۆكی هەیە سەبارەت دیاریكردنی سنووری سوترە -بەربەست-، ووتراوە: سنوورەكەی هێندەی نێوان خۆی وشوێنی سوجدە بردنیەتی، ووتراوە: هێندەی نێوان خۆی ودرێژی سێ باڵ، ووتراوە: لە نێوان خۆی وهێندەی فڕێدانی بەردێك.
  3. سیوتی دەڵێت: مەبەست لێی تێپەڕبوونە لە پێش نوێژخوێن بە پانی، بەڵام ئەگەر لە پێشیەوە تێپەڕ بێت وبڕوات بەرەو ئاراستەی قیبلە -بۆ نمونە لە نوێژی كۆمەڵدا كاتێك شوێنێك بەتاڵە-؛ ئەوا ئەم هەڕەشەیە نایگرێتەوە.
  4. باشتر وایە نوێژخوێن لە شوێنی هاتوچۆی خەڵکی نوێژ نەکات، یان لەو شوێنانەى دەبێت خەڵکیدا پێیدا تێپەڕ ببن، بۆئەوەى نوێژەکەى تووشی کەموکورتی نەبێت، وئەوانەى هاتوچۆ دەکەن گوناهبار نەبن، ودەبێت سوترەیەك -بەربەستێك- لە نێوان خۆی وخەڵكی دابنێت.
  5. سوودی ئەوەى تێدایە ئەو تاوان وسزایەى تووشی بەندە دەبێت لە قیامەتدا بەهۆی سەرپێچیەک ئەگەرچیش کەم بێت؛ ئەوا گەورەترە لە هەر ناڕەحەتیەک لە دونیادا تووشی بێت هەرچەندە ناڕەحەتیەکە گەورە وسەخت بێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر