عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعًا: «إذا صلَّى أَحَدُكُم إلى شيء يَسْتُرُهُ مِنَ النَّاس، فأَرَاد أحَد أن يَجْتَازَ بين يديه، فَلْيَدْفَعْهُ، فإن أبى فَلْيُقَاتِلْهُ؛ فإنما هو شيطان». وفي رواية: «إذا كان أَحَدُكُمْ يُصَلِّي فلا يَدَعْ أحدا يمُرُّ بين يديه، فإنْ أبى فَلْيُقَاتِلْهُ؛ فإن معه القَرِينَ».
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليه. الرواية الثانية: رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەگەر یەکێکتان نوێژی ئەنجامدا، ئەوا با نەهێڵێت کەس لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت، ئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا با هێز بەکاربهێنێت چونکە قەرینێکی* لەگەڵدایە». *(قەرین: ئەو جنۆکەیە -شەیتانەیە- کە هەرمرۆڤێک بە درێژایی ژیانی هەتا دەمرێت دانەیەکی لەگەڵدایە)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەگەر نوێژخوێن بچێتە ناو نوێژەکەیەوە وبەربەستێک لە پێش خۆیەوە دابنێت بۆ ئەوەى خەڵکی لە نێو دەستیدا تێپەڕ نەبن کە تێپەڕ بوونی خەڵکی لە نێو دەستیدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى پاداشت لە نوێژەکەى چونکە بیری لە لای نوێژەکەى نامێنێت، کاتێک نوێژخوێن دەستدەکات بە پاڕانەوە وداواکردن لە پەروەردگار وکەسێک بیەوێت بە نێو دەستیدا تێپەڕ ببێت ئەوا با بە سووکی دووری بخاتەوە، ئەگەر بە ئاسانی دوور نەخرایەوە، ئەوا لەم کاتەدا ئەو کەسە سنووری خۆی تێپەڕاندووە ودەستدرێژی کردووە، و نوێژخوێنەکە دەتوانێت هێز بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى بە دەستی دووری بخاتەوە؛ چونکە کردەوەى ئەم کەسەی بە نێو دەستی نوێژخوێندا تێپەڕ دەبێت لە کردەوەى شەیتانە کە دەیانەوێت نوێژەکان وپەرستنەکان لە خەڵکی تێکبدەن ولە خودا دووریان بخەنەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر