عن الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ رضي الله عنهما قال: «رَمَقْتُ الصلاة مع محمد صلى الله عليه وسلم فوجدت قيامه، فَرَكْعَتَهُ، فاعتداله بعد ركوعه، فسجدته، فَجِلْسَتَهُ بين السجدتين، فسجدته، فَجِلْسَتَهُ ما بين التسليم والانصراف: قريبا من السَّوَاء». وفي رواية: «ما خلا القيام والقعود، قريبا من السَّوَاءِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «تەماشای شێوازى نوێژکردنی موحەمەدم کرد -صلى اللە علیە وسلم- بینیم وەستانی (قیامی)، وڕکوع بردنی، وهەستانەوەى لە ڕکوع بردن، وسوجدە بردنی، ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان، ودانیشتنی نێوان سەلامدانەوە وڕۆیشتنی (بۆ ماڵەوە): بە نزیکی هەموو وەکو یەک بوو (یەکسان بوو لە ماوەدا)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «جگە لە وەستان (قیام) ودانیشتن نەبێت، (هەموو حاڵەتەکانى تر) وەکو یەک بوون (یەکسان بوون لە ماوەدا)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

بەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی سیفەتی نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات بەشێوەیەک کە بە جوانى چاودێری شێوازى نوێژکردنی پێغەمبەری دەکرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى ئەمیش بەو شێوەیە نوێژ بکات، وباسی ئەوە دەکات ماوەى هەموو حاڵەتەکان نزیکی یەکتر بوو، وەستانی بۆ خوێندن ودانیشتنی بۆ تەشەهود -تەحیات- گونجاو بوون لەگەڵ ماوەى ڕکوع بردن وهەستانەوە لە ڕکوع وسوجدە بردن؛ بەو شێوەیە نوێژی نەدەکرد کە ماوەى وەستانی درێژ بێت وماوەى ڕکوع بردنی کورت بێت یان ماوەى سوجدە بردنی درێژ بێت وماوەى وەستانی یان دانیشتنی کورت بێـت، بەڵکو هەموو ڕوکنێک (حاڵەتێک) گونجاو بوو لەگەڵ ڕوکنەکەى تردا، وئەمیش ماناى ئەوەیە نییە کە ماوەى وەستان بۆ خوێندن وبۆ تەشەهود -تەحیات- وەکو ماوەى سوجدە وڕکوع بردن بێت، بەڵکو ماناى ئەوەیە کە ڕوکنێکی درێژ نەدەکردەوە وئەوی تر کورت بکاتەوە بەڵکو ماوەکەیان نزیکی یەکتر بوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر