عن مَسْلَمَةَ سَعِيدِ بْنِ يَزِيد قال: سألت أنس بن مالك: أكان النبي صلى الله عليه وسلم يُصَلِّي في نَعْلَيْهِ؟ قال: «نعم».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە مەسلەمە سەعیدی کوڕی یەزیدەوە دەڵێت: پرسیارم لە ئەنەسی کوڕی مالیک کرد، ووتم: «ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد؟»، ئەویش (ئەنەس) ووتی: «بەڵێ».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە مەبەستە شەرعییەکان بریتیە لە پێچەوانە کردنی ئەهلی کتێب (جولەکە ونەسڕانیەکان)، ولابردنی هەر شتێک کە هۆکارە بۆ لابردنی ناڕەحەتی وحەرەج لە سەر مسوڵمان، وسەعیدی کوڕی یەزید کە لە متمانەپێکراوەکانی تابعینە پرسیاری لە ئەنەسی کوڕی مالیک کرد سەبارەت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد؟ بۆیە وا دیار کە سەعید ئەم شتەی بە دوور داناوە چونکە نەعل زۆر جار شتی پیسی پێوە دەبێت، وئەنەس وەڵامی دایەوە: بەڵێ، بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد، وئەمەش لە سونەتی ئەوە، وتایبەت نیە بە خاکێک یان کاتێکی دیاریکراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر