عن أنس بن مالك رضي الله عنه «أن رجلا دخل المسجد يوم الْجُمُعَةِ من باب كان نحو دار الْقَضَاءِ، ورسول الله صلى الله عليه وسلم قائم يَخْطُبُ، فَاسْتَقْبَلَ رسول الله صلى الله عليه وسلم قائمًا، ثم قال: يا رسول الله، هَلَكَتِ الأموال، وانْقَطَعَتِ السُّبُلُ فَادْعُ الله تعالى يُغِيثُنَا، قال: فرفع رسول الله صلى الله عليه وسلم يديه ثم قال: اللَّهُمَّ أَغِثْنَا ، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا ، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا. قال أنس: فلا والله ما نرى في السماء من سحاب ولا قَزَعَةٍ ، وما بيننا وبين سَلْعٍ من بيت ولا دار. قال: فطلعت من ورائه سَحَابَةٌ مثل التُّرْسِ. فلما تَوَسَّطَتْ السماء انْتَشَرَتْ ثُمَّ أَمْطَرَتْ. قال: فلا والله ما رأينا الشمس سَبْتاً.
قال: ثم دخل رجل من ذلك الباب في الْجُمُعَةِ الْمُقْبِلَةِ، ورسول الله صلى الله عليه وسلم قائم يَخْطُبُ الناس، فَاسْتَقْبَلَهُ قائمًا، فقال: يا رسول الله، هَلَكَتْ الأَمْوَالُ وَانْقَطَعَتْ السُّبُلُ، فادع الله أن يُمْسِكَهَا عنَّا، قال: فرفع رسول الله صلى الله عليه وسلم يديه ثم قال: اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلا عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ على الآكَامِ وَالظِّرَابِ وَبُطُونِ الأَوْدِيَةِ وَمَنَابِتِ الشَّجَر. قال: فَأَقْلَعَتْ، وخرجنا نمشي في الشمس».
قال شريك: فسألت أنس بن مالك: أهو الرجل الأول قال: لا أدري.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە لە ڕۆژی جومعەدا لە دەرگایەک کە لە بەرامبەری (خانووی دادوەری:دار القضاء) بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا، بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، مەڕوماڵات تیاچوون، وڕێگاکان پچڕان (هاتوچۆ کەم بوو بەهۆی نەمانی وشتر وسواریەکانى ترەوە)، داوا بکە خواى گەورە باران ببارێنێت، دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بەرز کردەوە وپاشان فەرمووی: (اللَّهُمَّ أَغِثْنَا ، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا ، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا) واتە: (خودایە وەرە بە هانامانەوە -بارانمان بۆ ببارێنە-، خودایە وەرە بە هانامانەوە -بارانمان بۆ ببارێنە-، خودایە وەرە بە هانامانەوە -بارانمان بۆ ببارێنە-). ئەنەس دەڵێت: والله (پێش نزاکە) تەنانەت پارچەیەکی بچووکی هەوریش لە ئاسمان نەبوو، ولە نێوان ئێمە وشاخی (سەلع) هیچ خانوو وشوێنێکی بەرزکراوە نەبوو، لە پشتەوەى چیاکە هەورێک دەرکەوت وەکو قەڵغان وابوو، کاتێک گەیشتە نیوەى ئاسمان (بە سەریانەوە) بڵاوبووەوە وباران باری، والله یەک هەفتە خۆرمان نەبینی، لە هەفتەی داهاتوودا پیاوێک لە هەمان دەرگاوە هاتە نێو مزگەوت لە ڕۆژی جومعەتدا، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەستابوو وتاری بۆ خەڵکی دەدا، وبەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا، و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، مەڕوماڵات تیاچوون وڕێگاکان پچڕان، داوا لە خودا بکە بارانەکە بگرێتەوە -بیوەستێنێت-، ئەنەس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بەرزکردەوە پاشان نزای کرد وفەرمووی: ( اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلا عَلَيْنَا, اللَّهُمَّ على الآكَامِ وَالظِّرَابِ وَبُطُونِ الأَوْدِيَةِ وَمَنَابِتِ الشَّجَر) واتە: (ئەی خودایە، بارانەکە بڕوات بۆ دەوروپشتمان و لەسەر ئێمە نەمێنێت، خودایە بڕوات بەرەو شاخەکان وگردەکان ودۆڵەکان وشوێنی ڕووانی درەختەکان)، ئەنەس دەڵێت: پاشان بارانەکە وەستا، ودەرچووین (لە مزگەوت) لە ژێر تیشکی خۆردا ڕێمان دەکرد». شورەیک دەڵێت: پرسیارم لە ئەنەس کرد: ئایا هەمان پیاوی یەکەم جار بوو، ئەویش ووتی: نازانم.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی هەینی لەسەر مینبەر وتاری دەدا، وپیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە وبەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا وبانگی کرد وحاڵی ناڕەحەتی وتەنگانەى خۆیانی بۆی ڕوونکردەوە، بەشێوەیەک کە ئاژەڵەکان تیاچوون بەهۆی نەبوونی لەوەڕگا، وڕێگاکان وەستان بەهۆی لاوازبوونی وشترەکان کە شتومەکیان لەسەر هەڵدەگرن، ئەمانە هەمووی بەهۆی نەبوونی باران و وشکی خاکى زەوى، وداواى کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزایان بۆ بکات بۆ ئەوەى ئەم ناڕەحەتیەیان لەسەر نەمێنێت، وئەویش دەستی بەرزکردەوە وفەرمووی: (اللَّهُمَّ أَغِثْنَا) واتە: (خودایە وەرە بە هانامانەوە -بارانمان بۆ ببارێنە-) سێ جار، وەکو خووی بەردەوامی لە نزا کردن وبەهۆی گرنگی بابەتەکەوە. لەگەڵ ئەوەى لە کاتی نزاکەدا تەنانەت پەڵە هەورێکی بچووکیش لە ئاسماندا نەبوو بەڵام لە پاش نزاکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی شاخی (سەلعەوە) پارچە هەورێکی بچووک دەرکەوت وبەرز بووەوە، وکاتێک گەیشت بە نیوەى ئاسمان بڵاو بوویەوە، وپاشان باران باری، وحەوت ڕۆژ باران بارین بەردەوام بوو. لە هەفتەی داهاتوودا لەو کاتەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە، وئەوەى ڕوونکردەوە کە بەردەوامبوونی باران بارین هۆکاری ئەوەیە ئاژەڵەکان لە شوێنەکانى خۆیان ماونەتەوە وبرسییانە وپێویستیان بە لەوەڕگایە، وخەڵکی وەستان لە هاتن وڕۆیشتن بۆ داواکردنی ڕزق لەسەر زەویدا، وداواى کرد کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزا بکات بۆ ئەوەى بارانەکە بوەستێت، ئەویش دەستی بەرز کردەوە وفەرمووی (کە نزاکە ئەم مانایە دەدات): خودایە بارانەکە بچێت بەرەو دەوروپشتی مەدینە، بۆ ئەوەى خەڵکی تووشی زیان نەبن لە بژێوی ژیانیان، وبۆ ئەوەى ئاژەڵەکانیان بەرەو لەوەڕگاکان دەربچن، وخودایە بارینی بارانەکە لەو شوێنانە بێت کە سوودی دەبێت لەسەر شاخەکان وگردەکان ونێو دۆڵەکان وشوێنی لەوەڕگاکان، بۆیە بارانەکە وەستا وخەڵکی لە مزگەوت دەرچوون ولە ژێر تیشکی خۆر ڕێیان دەکرد.