عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِذَا انْتَهَى أَحَدُكُمْ إِلَى الْمَجْلِسِ فَلْيُسَلِّمْ، فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يَقُومَ فَلْيُسَلِّمْ، فَلَيْسَتِ الْأُولَى بِأَحَقَّ مِنَ الْآخِرَةِ».
[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وأحمد] - [سنن أبي داود: 5208]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامکردنی کۆتایی (ماڵئاوایی)».
[حەسەنە] - [نەسائی گێڕاویەتیەوە] - [سنن أبي داود - 5208]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەو كەسە دەكات كە دەیەوێت بێـتە نێو دانیشتنێكەوە بەوەی پێویستە سەرەتا سەلامیان لێبكات، وئەگەر بیەوێت هەستێت ئەوا پێویستە دیسانەوە سەلامیان لێبكات؛ چونكە سەلامكردنی سەرەتا لەكاتی هاتنی شایستەی ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامكردنی كۆتایی لەكاتی بەجێهێشتنیاندا.