عن ابن عباس -رضي الله عنهما- قال: كَشف رسول الله صلى الله عليه وسلم السِّتَارة والناس صُفوف خَلف أبي بَكر، فقال: «أيها الناس، إنه لم يَبْق من مُبَشِّرَاتِ النُّبُوَّةِ إلا الُّرؤيا الصَّالحة، يَراها المُسلم، أو تُرى له، ألا وإنِّي نُهِيت أن أقْرَأ القرآن راكِعا أو ساجِدا، فأما الرُّكوع فعظِّموا فيه الرَّب عز وجل ، وأما السُّجود فَاجْتَهِدُوا في الدُّعاء، فَقَمِنٌ أن يُستَجاب لكم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەردەکەى (ماڵیانی) لادا وخەڵکی ڕیزیان بەستبوو لە پشتی ئەبوبەکرەوە، فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە لە پێغەمبەرایەتی مەگەر خەونی چاک نەبێت، مسوڵمان دەیبینێت، یان بۆی دەبینرێت، من نەهیم لێکراوە لەوەى قورئان بخوێنم لە کاتی ڕکوع بردن یان سوجدە بردندا، لە ڕکوع بردندا پەروەردگار -عز وجل- بەمەزن دابنێن، ولە سوجدە برندا کۆشش بکەن لە نزا کردن چونکە گونجاو وشایستەیە نزاکانتان وەڵامبدرێتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەو پەردەیەی بەرزکردەوە کە دەرگای ماڵەکەی داپۆشیبوو وبینی خەڵکی لە پشت ئەبوبەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- بە ڕیز وەستاون بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەماعەت -نوێژی بە کۆمەڵ-، بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی پێشنوێژییان بۆ بکات وفەرمانی بە ئەبو بەکر کرد لە جیاتی ئەو پێشنوێژییان بۆ بکات. فەرمووی: (ئەی خەڵکینە، هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە لە پێغەمبەرایەتی مەگەر خەونی چاک نەبێت): دوای مردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپچڕانی وەحی -سروش- تەنها خەونی چاک وباش ماوە کە بە پێی ئەو ڕووداوانەیە لە ڕاستیدا ڕوودەدەن -بە پێی واقیعە-، ئیمانداران ئەو جۆرە خەونە چاکانە دەبینن دەبێتە هۆی موژدە بۆیان ودڵیان پێی خۆش دەبێت وزیاتر جێگریان دەکات، بۆیە دەفەرموێت: ئەم جۆرە خەونە لە پێغەمبەرایەتیەوە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتاى پێغەمبەرایەتیدا خەونی دەبینی ڕووی دەدا وەکو ڕوونی ڕۆژی ڕووناک، بۆیە بەشێکە لە پێغەمبەرایەتی ئەو -صلى اللە علیە وسلم-. وکاتێک دەفەرموێت: (هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە): لێرەدا مەبەست لە زۆرینەیە چونکە هەندێک جار خەون ئاگادار کردنەوەیە لە خواى گەورەوە بۆ بەندە وڕاستە، وخواى گەورە پیشانی بەندەى دەدا چونکە ڕەحم وبەزەیی پێدا دێتەوە بۆئەوەى ئامادە بێت بۆ ئەو شتەى ڕوودەدات پێش ئەوەى ڕووبدات ئاگاداری دەکاتەوە. بۆیە خەونی چاک یان موژدەیە بۆ ئیماندار یان ئاگادارکردنەوەیە بەهۆی بێئاگایی بوونی. کاتێک دەفەرموێت: (مسوڵمان دەیبینێت، یان بۆی دەبینرێت): واتا مسوڵمانەکە خۆی ئەو خەونە ببینێت یان کەسێکی تر لە خەوندا سەبارەت بە ئەو مسوڵمانە ئەو خەونە چاکە ببینێت. (من نەهیم لێکراوە لەوەى قورئان بخوێنم لە کاتی ڕکوع بردن یان سوجدە بردندا): خواى گەورە نەهی کردووە لەسەر پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتى ڕکوع وسوجدە بردندا قورئان بخوێنێت، ئەوەى نەهی لێیکردووە بنچینە ئەوەیە ئومەتیش شوێنی بکەون لەو نەهی کردنەدا مەگەر بە بەڵگەیەکی تایبەت نەبێت، ئەمە ئەگەر مەبەستی قورئان خوێندن بێت لە ڕکوع یان سوجدە بردندا، بەڵام ئەگەر مەبەستی نزا کردن بێت بە خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەى کە نزای تێدایە ئەوا ئاساییە ودروستە، هەروەکو لە فەرموودەدا هاتووە: [إنَّما الأعْمالُ بالنِّيّات، وإنَّما لِكُل امرئٍ ما نَوَى] واتە: [کردەوەکان بە پێی نیەتەکانە -بە پێی مەبەست ونیەتەکان حوکم وبڕیاریان لەسەر دەدرێت، وهەرکەسێک بە پێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە]، وحیکمەت لەم نەهی کردنە -والله اعلم:خودا زاناترە- ئەوەیە ڕکوع وسوجدە بردن ئەوپەڕی حاڵەتی زەلیلی وملکەچ بوونن بۆ خواى گەورە، بۆیە گونجاو نییە لەو حاڵەتانەدا مرۆڤ قورئان بخوێنێت. وکاتێک دەفەرموێت: (لە ڕکوع بردندا پەروەردگار -عز وجل- بەمەزن دابنێن): واتا بڵێن: [سبحان ربي العظيم] واتە: [پاک وبێگەردە پەروەردگاری مەزن]، وهاوشێوەى ئەمانە لە زیکرەکانى تەسبیح کردن و بەمەزندانانى خواى گەورە کە هاتوون لە سونەتدا. (ولە سوجدە برندا کۆشش بکەن لە نزا کردن چونکە گونجاو وشایستەیە نزاکانتان وەڵامبدرێتەوە): واتا پێویستە نوێژخوێن لە حاڵەتی سوجدە بردندا زۆر نزا بکات؛ چونکە ئەو شوێنەیە کە نزا تێیدا وەڵام دەدرێتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: [أقرب ما يكون العَبد من ربِّه وهو ساجد فأكثروا الدعاء] -رواه مسلم- واتە: [نزیکترین شوێن وحاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزای تێدا بکەن]، وئەم نزایانە پاش ووتنی زیکری: [سبحان ربي الأعلى] واتە: [پاک وبێگەردە پەروەردگاری بەرز وبڵند]؛ چونکە ئەم زیکرە واجبە بووترێت. کاتێک دەفەرموێت: (چونکە گونجاو وشایستەیە نزاکانتان وەڵامبدرێتەوە): واتا شایستەیە وەڵامبدرێنەوە چونکە؛ نزیکترین شوێن وحاڵەتی بەندەیە لە پەروەردگار هەروەکو لە فەرموودەکەدا باسکرا، وسونەتە نزاکان تێیدا درێژ بکرێتە ونزاى زۆر بووترێت، ئەگەر مرۆڤ بە تەنها نوێژی کرد یان لەگەڵ کۆمەڵێک نوێژی کرد کە حەزیان کرد سوجدە بردن ماوەکەى درێژ بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر