عن سَبْرة بن معبد الجهني رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إذا صلى أحدكم، فليسْتَتِر لصلاته، ولو بسهم».
[صحيح] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەبرەی کوڕی مەعبەدی ئەلجوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان نوێژی کرد، با بەربەستێک (سوترەیەک) لە پێش نوێژەکەى دابنێت، ئەگەر بە تیرێکیش بێت».
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئەوە ڕووندەکاتەوە سونەتە نوێژخوێن بەربەستێک (سوترەیەک) لە پێش خۆی دابنێت کاتێک نوێژ دەکات، وبەربەست (السُترة:سوترە) هەموو شتێک دەگرێتەوە کە نوێژخوێن لە پێش خۆی دایبنێت ئەگەر کورت و وردیش بێت وەکو تیر، وئەمیش ئاماژەیەکە لە ئاماژەکان بۆ ئاسانکاری ولێبووردەیی شەریعەت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر