عن طلحة بن عبيد الله رضي الله عنه قال: كنَّا نصلِّي والدواب تمرُّ بين أيدينا فذكرنا ذلك لرسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: «مِثْلُ مُؤْخِرَةِ الرَّحْلِ تكون بين يدي أحدكم، ثم لا يضُرُّه ما مر بين يديه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە تەڵحە کوڕی عبید اللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نوێژمان دەکرد وئاژەڵ لە پێشمانەوە تێپەڕ دەبوو؛ ئەمەمان بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد، فەرمووی: «با وەکو (بەرزی) زینەى (سەر پشتی) ئاژەڵ لە پێش هەریەکێکتان بێت، پاشان هەرشتێک کە تێپەڕ دەبێت (لە پشتی ئەو بەربەستەوە -سوترەیەوە-)؛ زیانی پێناگەیەنێت (نوێژەکەى پوچەڵ نابێتەوە ودروستە)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

تەڵحە کوڕی عبید اللە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە نوێژیان دەکرد وئاژەڵ لە پێشیانەوە تێپەڕ دەبوو؛ ئەوانیش ئەمەیانن بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد، ئەویش پێیانى فەرموو: هەرکاتێک یەکێک لە ئێوە نوێژی کرد وبەرستێک -سوترەیەک- وەکو بەرزی زینەى سەر پشتی ئاژەڵ لە پێشیەوە بوو، ئەوا ئەگەر هەرشتێک کە تێپەڕ دەبێت لە پشتی ئەو بەربەستەوە -سوترەیەوە-؛ زیانی پێناگەیەنێت (نوێژەکەى پوچەڵ نابێتەوە ودروستە)، ولە سوودەکانى بەربەست -سوترە- ئەوەیە کە نوێژەکە دەپارێزێت ودووری دەکاتەوە لەو شتانەى زیان لە دروستێتی وکامڵی نوێژەکە دەدەن، ودەبێتە هۆی ئەوەى کەس لە پێشیەوە تێپەڕ نەبێت چونکە ئەگەر سوترە دانەنێت وکەسێک لە پێشیەوە تێپەڕ بوو ئەوا ئەو کەسە گوناهبار دەبێت؛ بۆیە ئەم بەربەستە بووە هۆی دوورکردنەوەى مسوڵمانان لە گوناهبار بوون، وناڕەحەتی وخەجاڵەتی لە نوێژخوێن دوور دەخاتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر