+ -

عن أنس بن مالك رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم أتَاه جبريل صلى الله عليه وسلم وهو يَلْعَب مع الغِلمان، فأخَذَه فصَرَعه، فشقَّ عن قلبه، فاستَخْرَج القلب، فاستخرج منه عَلَقة، فقال: هذا حَظُّ الشيطان منك، ثم غَسَله في طَسْت مِن ذَهَب بماء زمزم، ثم لَأَمَهُ، ثم أعاده في مكانه، وجاء الغِلْمان يَسْعَون إلى أُمِّه -يعني ظِئْرِه- فقالوا: إن محمدًا قد قُتِل، فاستَقْبَلُوه وهو مُنْتَقِعُ اللَّوْن، قال أنس: «وقد كنتُ أَرَى أثر ذلك المِخيط في صدره».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (کاتێک منداڵ بوو) جبریل -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای لەکاتێکدا لەگەڵ منداڵەکان یاری دەکرد، وبردی وڕایخست بەسەر زەویدا، وسینگی لەتکرد، ودڵی دەرهێنا، وپارچە خوێنێکی (لە نێو دڵی) دەرهێنا وفەرمووی: ئەمە بەشی شەیتانە لە تۆدا، پاشان (دڵی) شۆرد لە دەفرێک لە ئاڵتون بە ئاوی زەمزەم، وپاشان شوێنی برینەکانى چاککرد و(دڵى) گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆی، پاشان منداڵەکان هاتن بۆ لای دایکی -واتا شیرپێدەرەکەى- ووتیان: موحەمەد کوژراوە، چوون بۆ لای وڕەنگی گۆڕا بوو، ئەنەس دەڵێت: «شوێنەواری ئەو دوورینەوەم دەبینی لەسەر سینگی -پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک منداڵ بوو و لەگەڵ منداڵەکان یاری دەکرد، جبریل بردی وڕایخست لەسەر پشتی بەسەر زەویدا، وسینگی لەتکرد، ودڵی دەرهێنا، وپارچە خوێنێکی (لە نێو دڵی) دەرهێنا، کە بنچینەى خراپە وتاوانەکانە لە دڵدا، وجبریل -علیه السلام- فەرمووی: ئەمە بەشی شەیتانە لە تۆدا ئەگەر ئەم پارچە خوێنە بمێنێتەوە لە دڵتدا، پاشان دڵی شۆرد لە دەفرێک لە ئاڵتون بە ئاوی زەمزەم، وپاشان شوێنی برینەکانى چاککرد ودڵى گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆی، پاشان ئەو منداڵانەى لەگەڵی یاریان دەکرد هاتن بۆ لای شیرپێدەرەکەى بە ناوی حەلیمە، ووتیان: موحەمەد کوژراوە، چوون بۆ لای وڕەنگی گۆڕا بوو. ئەنەس دەڵێت: خۆی گوێی لەم باسە نەبووە بەڵام پێی گەیشتووە لە ڕێگەى زنجیرەیەک گێڕەرەوە یان کەسێکی متمانەپێکراو بە بێگومان، وشوێنەواری ئەو دوورینەوەی دەبینی لەسەر سینگی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەمیش بەڵگەیەکی ترە لەسەر ئەوەى سینگ لەتکردنەکە بە هەستپێکراوی بووە وڕوویداوە لە ڕاستیدا بووە، واتا خەون وشتێکی واتایی نەبووە. وئەم فەرموودەیە وهاشێوەکانى پێویستە مسوڵمان باوەڕی پێی هەبێت بە بێ لێکدانەوەى واتاییانە، چونکە پێویست ناکات وهەواڵێکە لە لایەن پەیامبەرێکی ڕاستگۆی بە ڕاستگۆ دانراو؛ وهەروەها ئاماژەیە بۆ هێز ودەسەڵاتی خواى گەورە کە لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە -سبحانه وتعالى-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی فەڕەنسی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان