عن أبي موسى رضي الله عنه قال: سَمَّى لنا رسولُ الله صلى الله عليه وسلم نفْسَه أسْماءً منها ما حَفِظْنا فقال: «أنا محمد، وأحمد، والمُقَفِّي، والحاشِر، ونبي الرَّحمة، قال يزيد: ونبِيُّ التوبة ونَبِيُّ المَلْحَمة».
[صحيح] - [رواه مسلم وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چەند ناوێکی خۆی بۆمان گێڕایەوە، لەو ناوانەیش کە لەبەرمان کرد، فەرمووی: «من موحەمەد*، وئەحمەد**، و(ئەلموقەفی:المقفي)^، و(ئەلحاشیر:الحاشر)^^، و(نەبی ئەلڕەحمە:نبي الرحمة)~م». *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)، ^^(واتە: یەکەم کەسە کە لە قیامەتدا زیندوو دەکرێتەوە وحەشر دەکرێت، هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ~(واتە: پێغەمبەری ڕەحمەت وسۆز وبەزەییە بۆ هەموو بوونەوەرێک وشتێک لە گەردوون)
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند ناوێکی خۆی بۆ هاوەڵان گێڕایەوە، وهاوەڵان ئەم ناوانەیان لەبەرکرد: موحەمەد*، وئەحمەد**، و(ئەلموقەفی:المقفي)^، و(ئەلحاشیر:الحاشر)^^، و(نەبی ئەلڕەحمە:نبي الرحمة) ولەو ناوانە کە هاتووە: (نبي التوبة): واتا پێغەمبەری تەوبە کردن؛ مەبەست ئەوەیە تەوبە کردن لە شەریعەتی کۆتا پێغەمبەردا تەنها بە نیەت ودەربڕینە وهەروەها کردەوە کردنیش لە پاش ئەم دەربڕین ودانپێدانانە، چونکە تەوبەی ئومەتانى پێشووتر بە خۆکوشتن بوو، یان: بە مانای ئەوە دێت ئومەتەکەى زۆر تەوبە دەکەن وبەردەوامن لە تەوبەکردن وگەڕانەوە بۆ لای خواى گەورە، چونکە ئومەتەکەى زۆرترینن لە ڕوانگەی ژمارەوە بۆیە تەوبەیان لە هەموو ئومەتەکانى تر زۆرتر دەبێت. ولەو ناوانەش: (نبي الملحمة): واتا: پێغەمبەری جەنگ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى سوور بوو لەسەر جیهاد کردن بۆ ئەوەى وشەی خواى گەورە بەرز بێت وتەوحید -یەک خودا پەرستی- بڵاو ببێتەوە وئاینی ئیسلام کە ئاینی خودایە بە هەموو مرۆڤەکان بگات وڕزگاریان بێت لە دۆزەخ وبچنە بەهەشتی هەتاهەتایی. *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)، ^^(واتە: یەکەم کەسە کە لە قیامەتدا زیندوو دەکرێتەوە وحەشر دەکرێت، هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ~(واتە: پێغەمبەری ڕەحمەت وسۆز وبەزەییە بۆ هەموو بوونەوەرێک وشتێک لە گەردوون، ونەرم ونیان و بەبەزەیی و بەڕەحمە بەرامبەر هەموو شتێک لە گەردووندا ئەمیش بەهۆی ئەو شەریعەتەی پێی نێردراوە، و بەتایبەت ڕەحمەتە بۆ ئیمانداران چونکە تایبەتمەندی خۆیان هەیە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر