عن جُبَيْر بن مُطْعِم رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لِي خمسة أسْماء: أنا محمد، وأحمد، وأنا الماحِي الذي يَمْحُو الله بي الكفر، وأنا الحاشِر الذي يُحشَر الناس على قَدَمِي، وأنا العاقِب».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جوبەری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنج ناوم هەیە: من موحەمەد*، وئەحمەد**، ومن (ئەلماحی:الماحِي)م کە بەهۆی منەوە خواى گەورە کوفر -بێباوەڕی- ناهێڵێت -و لەناوى دەبات-، ومن (ئەلحاشیر:الحاشر)^م لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێمەوە -حەشر دەکرێم-، ومن(ئەلعاقیب:العاقِب)^^م». *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ^^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا پێنج لە ناوەکانى خۆی بۆ هاوەڵان باسکردووە: موحەمەد*، وئەحمەد**، و(ئەلماحی:الماحِي) کە بەهۆی ئەو خواى گەورە کوفر -بێباوەڕی- ناهێڵێت -و لەناوى دەبات-، وهەروەها بەهۆیەوە کافرە سەرکەش وملهوڕەکان لەناودەبات، (ئەلحاشیر:الحاشر)^ە لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا -لە پێش هەموو خەڵکی حەشر دەکرێت-، و(ئەلعاقیب:العاقِب)^^ە. ئەم فەرموودەیە ماناى ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها ئەم پێنج ناوەى هەیە، بەڵکو ناوى تریشی هەیە کە لە فەرموودە سەحیحەکاندا هاتووە، وەکو: (لمقفي، ونبي الرحمة، ونبي التوبة). *(هەموو سیفەتە چاک وباشەکانى تێدایە)، **(زۆر سوپاسگوزارە وحەمدی -خواى گەورە- دەکات)، ^(هەروەها لێکدانەوەیەکی تر بۆ ماناى ئەم ناوە کراوە ئەویش ئەوەیە خەڵکی لە لای ئەو کۆ دەبنەوە لە قیامەتدا)، ^^(واتە: کۆتا پێغەمبەرە وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش ئەو نایەت کە پەیامێکی تر بهێنێت وئیسلام کۆتا پەیامە بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- لە قیامەت دادەبەزێت لە ئاسمانەوە بەڵام وەکو پێغەمبەرێک نایەت کە پەیامێکی تری هێنا بێت بەڵکو خۆی پێغەمبەرە و وەکو فەرمانڕەوایەک دێت بۆئەوەى ڕێگای ڕاست بە جولەکە وگاوڕەکان نیشان بدات وببێتە بەڵگە لەسەریان وحوکم بە شەریعەتی ئیسلام دەکات)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر