عَنْ سَعْدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
كُنْتُ أَرَى رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُسَلِّمُ عَنْ يَمِينِهِ، وَعَنْ يَسَارِهِ، حَتَّى أَرَى بَيَاضَ خَدِّهِ.
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 582]
المزيــد ...
لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی.
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 582]
سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە ئەو سپێتی ڕوومەتی پێغەمبەری دەبینی -صلى الله عليه وسلم-؛ کاتێک لە نوێژەکەیدا سەلامی دەدایەوە، ئەمیش بەهۆی زێدەڕۆیی لە ئاوڕدانەوەیدا، بەلای ڕاستیدا سەلامی یەکەمی دەدایەوە و بەلای چەپیدا سەلامی دووەمی دەدایەوە.