1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە بەندە نوێژێک دەکات، هیچی لە پاداشت بۆ نانووسرێت تەنها دەیەکی نەبێت، (یان) نۆیەکی، (یان) هەشتەکی، (یان) حەوتەکی، (یان) شەشەکی، (یان) پێنجەکی، (یان) چوارەکی، (یان) سێیەکی، (یان) نیوەی

عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَنَمَةَ، قَالَ:
رَأَيْتُ عَمَّارَ بْنَ يَاسِرٍ دَخَلَ المَسْجِدَ فَصَلَّى، ‌فَأَخَفَّ ‌الصَّلَاةَ، قَالَ: فَلَمَّا خَرَجَ، قُمْتُ إِلَيْهِ، فَقُلْتُ: يَا أَبَا اليَقْظَانِ، لَقَدْ خَفَّفْتَ، قَالَ: فَهَلْ رَأَيْتَنِي انْتَقَصْتُ مِنْ حُدُودِهَا شَيْئًا؟! قُلْتُ: لَا، قَالَ: فَإِنِّي بَادَرْتُ بِهَا سَهْوَةَ الشَّيْطَانِ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: « إِنَّ الْعَبْدَ لَيُصَلِّي الصَّلَاةَ، مَا يُكْتَبُ لَهُ مِنْهَا إِلَّا عُشْرُهَا، تُسْعُهَا، ثُمُنُهَا، سُبُعُهَا، سُدُسُهَا، خُمُسُهَا، رُبُعُهَا، ثُلُثُهَا نِصْفُهَا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبد الله ی كوڕی عەنەمەوە دەڵێت:
عەمماری کوڕی یاسرم بینی چووە نێو مزگەوتەوە و نوێژی کرد، و نوێژەکەی هەندێك بە پوختی کرد، کاتێک هاتە دەرەوە، هەستام و چووم بۆ لای، ووتم: ئەی ئەبا یەقزان، نوێژەکەت تۆزێك بە خێرایی کرد، ئەویش ووتی: ئایا بینیت هیچ شتێکم لە پایە و واجبەکانیم کەم کردبێتەوە؟! ووتم: نەخێر، ووتی: من بە پوختی ئەنجامم دا پێش ئەوەی شەیتان سەرقاڵم بكات (بە وەسوەسەكانی)، گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلی الله علیه وسلم- كە دەیفەرموو: «بەندە نوێژێک دەکات، هیچی لە پاداشت بۆ نانووسرێت تەنها دەیەکی نەبێت، (یان) نۆیەکی، (یان) هەشتەکی، (یان) حەوتەکی، (یان) شەشەکی، (یان) پێنجەکی، (یان) چوارەکی، (یان) سێیەکی، (یان) نیوەی».

(حەسەن - باش) (أحمد) ڕیوایەتی كردووە مسند أحمد - 18894

شیکردنەوە

عەماری کوڕی یاسر -ڕەزای خوایان لێبێت- چووە نێو مزگەوت و نوێژێکی سوننەتی کرد، و نوێژەكەی هەندێك بە پوختی ئەنجامدا، کاتێک لە مزگەوت دەرچوو، عبد الله شوێنی كەوت، وپێی ووت: ئەی ئەبا یەقزان، بینیم نوێژەکەت هەندێك بە پوختی ئەنجامدا ! عەمار ووتی: ئایا بینیت هیچ شتێکم كەم كردبێتەوە لە پایە و واجب و مەرجەکانی ؟! ووتی: نەخێر، عەمار ووتی: من نوێژەكەم هەندێك بە پوختی کرد؛ پێش ئەوەی شەیتان سەرقاڵم بکات. گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى الله عليه وسلم- كە دەیفەرموو: بەڕاستی بەندە نوێژێک دەکات، و لە پاداشتەکەی تەنها دە یەکی، یان نۆ یەکی، یان هەشت یەکی، یان حەوت یەکی، یان شەش یەکی، یان پێنج یەکی، یان چوار یەکی، یان سێ یەکی، یان نیوەی بۆ دەنووسرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەپەرۆشی پێشینی چاك لەسەر ئامۆژگاریكردنی یەکتر.
  2. دڵنیابوون و پرسیارکردن پێش نكۆڵی كردن.
  3. تەنها فەرموودەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەسە بۆ وەرگرتنی وەڵام لە پرسیار و کێشە.
  4. کەمبوونەوەی پاداشتی نوێژ بەهۆی کەمبوونەوەی خشوع و تێڕامان تێیدا.
  5. هاندان وئامۆژگاری زۆر و بەهێز لەسەر خشوع لە نوێژدا، و ئامادەبوونی دڵ لەگەڵ خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TH ไทย التايلندية
AS অসমীয়া الأسامية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية