عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَا مِنْ صَاحِبِ ذَهَبٍ وَلَا فِضَّةٍ، لَا يُؤَدِّي مِنْهَا حَقَّهَا، إِلَّا إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ، صُفِّحَتْ لَهُ صَفَائِحُ مِنْ نَارٍ، فَأُحْمِيَ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ، فَيُكْوَى بِهَا جَنْبُهُ وَجَبِينُهُ وَظَهْرُهُ، كُلَّمَا بَرَدَتْ أُعِيدَتْ لَهُ، فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ الْعِبَادِ، فَيَرَى سَبِيلَهُ، إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ، وَإِمَّا إِلَى النَّارِ»
قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، فَالْإِبِلُ؟ قَالَ: «وَلَا صَاحِبُ إِبِلٍ لَا يُؤَدِّي مِنْهَا حَقَّهَا، وَمِنْ حَقِّهَا حَلَبُهَا يَوْمَ وِرْدِهَا، إِلَّا إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ، بُطِحَ لَهَا بِقَاعٍ قَرْقَرٍ، أَوْفَرَ مَا كَانَتْ، لَا يَفْقِدُ مِنْهَا فَصِيلًا وَاحِدًا، تَطَؤُهُ بِأَخْفَافِهَا وَتَعَضُّهُ بِأَفْوَاهِهَا، كُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ أُولَاهَا رُدَّ عَلَيْهِ أُخْرَاهَا، فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ الْعِبَادِ، فَيَرَى سَبِيلَهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ، وَإِمَّا إِلَى النَّارِ»
قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، فَالْبَقَرُ وَالْغَنَمُ؟ قَالَ: «وَلَا صَاحِبُ بَقَرٍ، وَلَا غَنَمٍ، لَا يُؤَدِّي مِنْهَا حَقَّهَا، إِلَّا إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ بُطِحَ لَهَا بِقَاعٍ قَرْقَرٍ، لَا يَفْقِدُ مِنْهَا شَيْئًا، لَيْسَ فِيهَا عَقْصَاءُ، وَلَا جَلْحَاءُ، وَلَا عَضْبَاءُ تَنْطَحُهُ بِقُرُونِهَا وَتَطَؤُهُ بِأَظْلَافِهَا، كُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ أُولَاهَا رُدَّ عَلَيْهِ أُخْرَاهَا، فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ الْعِبَادِ، فَيَرَى سَبِيلَهُ إِمَّا إِلَى الْجَنَّةِ، وَإِمَّا إِلَى النَّارِ»
قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، فَالْخَيْلُ؟ قَالَ: «الْخَيْلُ ثَلَاثَةٌ: هِيَ لِرَجُلٍ وِزْرٌ، وَهِيَ لِرَجُلٍ سِتْرٌ، وَهِيَ لِرَجُلٍ أَجْرٌ، فَأَمَّا الَّتِي هِيَ لَهُ وِزْرٌ، فَرَجُلٌ رَبَطَهَا رِيَاءً وَفَخْرًا وَنِوَاءً عَلَى أَهْلِ الْإِسْلَامِ، فَهِيَ لَهُ وِزْرٌ، وَأَمَّا الَّتِي هِيَ لَهُ سِتْرٌ، فَرَجُلٌ رَبَطَهَا فِي سَبِيلِ اللهِ، ثُمَّ لَمْ يَنْسَ حَقَّ اللهِ فِي ظُهُورِهَا وَلَا رِقَابِهَا، فَهِيَ لَهُ سِتْرٌ وَأَمَّا الَّتِي هِيَ لَهُ أَجْرٌ، فَرَجُلٌ رَبَطَهَا فِي سَبِيلِ اللهِ لِأَهْلِ الْإِسْلَامِ، فِي مَرْجٍ وَرَوْضَةٍ، فَمَا أَكَلَتْ مِنْ ذَلِكَ الْمَرْجِ، أَوِ الرَّوْضَةِ مِنْ شَيْءٍ، إِلَّا كُتِبَ لَهُ، عَدَدَ مَا أَكَلَتْ حَسَنَاتٌ، وَكُتِبَ لَهُ، عَدَدَ أَرْوَاثِهَا وَأَبْوَالِهَا، حَسَنَاتٌ، وَلَا تَقْطَعُ طِوَلَهَا فَاسْتَنَّتْ شَرَفًا، أَوْ شَرَفَيْنِ، إِلَّا كَتَبَ اللهُ لَهُ عَدَدَ آثَارِهَا وَأَرْوَاثِهَا حَسَنَاتٍ، وَلَا مَرَّ بِهَا صَاحِبُهَا عَلَى نَهْرٍ، فَشَرِبَتْ مِنْهُ وَلَا يُرِيدُ أَنْ يَسْقِيَهَا، إِلَّا كَتَبَ اللهُ لَهُ، عَدَدَ مَا شَرِبَتْ، حَسَنَاتٍ»
قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، فَالْحُمُرُ؟ قَالَ: «مَا أُنْزِلَ عَلَيَّ فِي الْحُمُرِ شَيْءٌ، إِلَّا هَذِهِ الْآيَةَ الْفَاذَّةُ الْجَامِعَةُ»: {فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ، وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ} [الزلزلة: 8].
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 987]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراونەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت، ھەر کاتێک (پزیشکەکە) سارد بووەوە دووبارە گەرم دەکرێنەوە، له ڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا دادوەرى لەنێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان ڕێگەی پێ نیشان دەدرێت یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە وشتر؟ فەرمووى: «خاوەنی وشتریش ئەگەر مافەكەی نەدات وهەندێ لە مافەکەی ئەوەیە لەکاتی دۆشینی بەشی فەقیر وهەژارانی لێ بدرێت، له ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەی (کە زەکاتى لە وشترەکان نەداوە) لەسەر ڕووی فڕێدەدەرێتە سەر بیابانێکی تەختی ساف، وشترەکان دێن زۆرتر وقەڵەوترن تەنانەت بێچووەکانیشیان لەگەڵدایە، پێی پێدەنێن وگازی لێدەگرن، کاتێک ئەوانەى سەرەتا تەواو دەبن ودێنه كۆتايى سەر لە نوێ دەستپێدەکەنەوە بە درێژایی ڕۆژێک کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵه هەتا دادوەرى لە نێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەبێت، پاشان ڕێگەی خۆی پێ نیشان دەدرێت، یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە گاگەل (گا ومانگا) وپەز (مەڕو بزن)؟ فەرمووی: «هەر خاوەنێکی ئەمانە ئەوەی كه لەسەرى پێويسته نەیبەخشێت، كاتێک ڕۆژی قيامەت دێت، لە سەر ڕووی فڕێدەدرێتە سەر بیابانێکی تەختی ساف، هیچیان قۆچ كەوانەيى يان بێ قۆچ یان قۆچ شكاو نين، بە قۆچ لە خاوەنەكانيان دەدەن وبە قاچەكانیان بەسەریدا دەڕۆن، کاتێک ئەوانەى سەرەتا تەواو دەبن ودێنه كۆتايى سەر لە نوێ دەستپێدەکەنەوە بۆ ماوەى درێژایی ڕۆژێک کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵه هەتا دادوەرى لە نێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان ڕێگەی خۆی پێ نیشان دەدرێت، یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە ئەسپ؟ فەرمووى: «ئەسپ سێ جۆرە: بۆ هەندێک كەس هۆی توشبوونە بە تاوان، بۆ هەندێکیش هۆی پاراستن وپۆشینە، بۆ هەندێکی تریش هۆی دەستكەوت وپاداشتە، جا ئەوەی كە تاوانە بۆی: پیاوێکه بۆ خۆدەرخستن وشانازى ودژایەتى موسڵمانان ڕایگرتووە، بۆ ئەو تاوانه. ئەوەیشی بۆی دەبێتە قەڵغان وهۆی پاراستنی لە ئاگر: کەسێکە لە پێناو خودا ڕایگرتبێت، مافى خودا فەرامۆش ناكات لە بەكارهێنانیدا بۆ سواری وبەخشينى بۆ جیهاد، ئەمە بۆی دەبێتە قەڵغان، بەڵام ئەوەی بۆی دەبێتە هۆكاری بەدەستهێنانی پاداشت: کەسێکه لە پێناو خودا ڕایگرتبێت بۆ بەرژەوەندى موسڵمانان، لە دەشتێکی فراوانى سەوزاییدا، هەموو ئەو گژوگیایانەی لەو دەشتە فراوانه سەوزەدا دەیخوات بۆی دەنووسرێن به چاکە بە ئەندازەی ئەوەی خواردوویەتی، تەنانەت هەموو پاشەڕۆ ومیزەکەیشی به چاکە بۆی دەنووسرێت، ئەگەر پەتەکەی بپچڕێت تەپۆڵکەیەك یان دوو تەپۆڵکە سەركەوت؛ ئەوا خودا بە قەدەر جێی پێکانى وپاشەڕۆكانى چاكەی بۆ تۆمار دەكات، کاتێک خاوەنەکەی دەیباتە سەر ھەر چەم وڕووبارێك بۆ ئەوەی ئاوى بدات، خودا بە ئەندازەی ئەو ئاوەی دەیخواتەوە چاکەی بۆ دەنوسێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 987]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند جۆرێك لە سامان ڕووندەكاتەوە، لەگەڵ باسكردنی سزای ئەوانەی زەكاتی ئەم جۆرانە نادەن لە ڕۆژی قیامەتدا، لەوانەیش:
یەكەم: ئاڵتون وزیو وئەو شتانەیش كە حوكمیان هاوشێوەیە لە سامانەكان وشتومەكە بازرگانیەكان، كە زەكاتیان تێدا واجبە بەڵام نایدەن، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بێت ئەوا دەتاوێنرێنەوە ودەكرێن بە پارچە لەوحێکی گەورە، وگەرم دەكرێن لەناو ئاگری دۆزەخدا، وخاوەنەكەی پێ سزا دەدرێت، بۆیە لاتەنیشتی ڕووی ونێوچەوانی وپشتی پێ داخ دەكرێت، هەركاتێك سارد بێتەوە؛ دووبارە گەرم دەكرێتەوە، بەم شێوەیە سزادانی بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا كە ماوەكەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا خوای گەورە حوكم دەكات لەنێوان خوڵقێنراوەكاندا، ئینجا لە خەڵكی بەهەشت دەبێت یان لە خەڵكی دۆزەخ.
دووەم: خاوەنی وشتر كە زەكاتی فەرز وماف جێبەجێ ناكات لە وشترەكانی، لەو مافانەیش: دۆشینیان وبەخشینی شیرەكان بە هەژارە ئامادەبووەكان، لە ڕۆژی قیامەتدا ئەم وشترە گەورە وقەڵەوانە دەهێنرێت وژمارەیان زیاترە، وخاوەنەكەیان ڕادەخرێت لەسەر زەویەكی فراوان وتەخت، وشترەكان پێدەنێن بە خاوەنەكەیان، وبە ددانەكانیان گازی لێدەگرن، ئەگەر كۆتا دانەیان بەسەریدا بڕوات ئەوا یەكەم دانەیان دیسانەوە پێی پێدا دەنێت، بەم شێوەیە سزادانی بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا كە ماوەكەی بەپێی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا خوای گەورە حوكم دەكات لەنێوان خوڵقێنراوەكاندا، ئینجا لە خەڵكی بەهەشت دەبێت یان لە خەڵكی دۆزەخ.
سێیەم: خاوەنی گاگەل -گا ومانگا- وپەز -مەڕ وبزن- كە زەكاتی فەرز جێبەجێ ناكات لە مەڕوماڵاتەكەیدا، لە ڕۆژی قیامەتدا ئەم گاگەل وپەزانە دێن وبێ ئەوەی هیچ كەمیان كردبێت بەڵكو زیاترن، وخاوەنەكەیان ڕادەخرێت لەسەر زەویەكی فراوان وتەخت، هیچیان قۆچ كەوانەيى يان بێ قۆچ یان قۆچ شكاو نين، بەڵكو هەموویان لە باشترین شێوەدان، بە قۆچەكانیان لە خاوەنەكەیان دەدەن وپێی بەسەردا دەنین، کاتێک ئەوانەى كۆتایی تەواو دەبن؛ دیسانەوە ئەوانەی سەرەتا سەر لە نوێ دەستپێدەکەنەوە، بەم شێوەیە سزادانی بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا كە ماوەكەی بەپێی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا خوای گەورە حوكم دەكات لەنێوان خوڵقێنراوەكاندا، ئینجا لە خەڵكی بەهەشت دەبێت یان لە خەڵكی دۆزەخ.
چوارەم: خاوەنی ئەسپ، ئەمیش سێ جۆرە:
یەكەم: هۆكاری گوناهباربوونیەتی، ئەگەر بۆ ڕیا وشانازی وجەنگان دژی ئیسلام ڕایگرتبێت.
دووەم: هۆكارە بۆ پاراستنی، دەرهەق بە كەسێك بۆ جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە بەكاریبهێنێت، پاشان چاكەكارە بەرامبەری بە خواردن پێدانی ودابینكردنی پێویستیەكانی، وپێدانی نێرەكانی بۆ زاوزێ كردن.
سێیەم: هۆكاری بەدەستهێنانی پاداشتە، دەرهەق بە كەسێك بۆ جیهاد كردن لەپێناو خوای گەورە ڕایگرتبێت بۆ سوود گەیاندن بە مسوڵمانان، لە دەشتێكدایە دەلەوەڕێت، هەر شتێك بخوات بە ئەندازەی خواردنەكە چاكە بۆ خاوەنەكەی دەنووسرێت، وبە ئەندازەی ڕیخ ومیزەكەی پاداشتی بۆ دەنووسرێت، وئەگەر پەتەكەی بپچڕێت وبڕوات وڕابكات بۆ هەر شوێنێكی بەرز لەسەر زەوی؛ ئەوا خوای گەورە بەئەندازەی شوێنپێ وڕیخەكەی چاكە بۆ خاوەنەكەی دەنووسێت، وئەگەر تێپەڕبێت بەلای هەر ڕووبارێكدا ولێی بخواتەوە لەكاتێكدا خاوەنەكەی نایەوێت ئاوی بدات؛ ئەوا پەروەردگار بە ئەندازەی خواردنەوەكەی پاداشت بۆ خاوەنەكەی دەنووسێت.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە گوێدرێژ، ئایا وەكو ئەسپ وایە؟
فەرمووی: هیچ شتێك لە شەریعەتدا دانەبەزیووە تایبەت بە گوێدرێژ مەگەر ئەم ئایەتە تایبەتە نەبێت، كە گشتیە بۆ هەموو جۆرەكانی گوێڕایەڵی وسەرپێچی؛ كاتێك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ (7) وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ (8)﴾ [الزلزلة]، واتە: ﴿جا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەرە ورد چاکە وخێری کردبێت دەیبینێتەوە (7) وجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەرە ورد خراپە وشەڕی کردبێت دەیبینێتەوە (8)﴾، هەركەسێك گوێدرێژ ڕابگرێت وەكو گوێڕایەڵیەك ئەوا پاداشتەكەی دەبینێتەوە، وئەگەر بۆ سەرپێچی بەكاریبهێنێت ئەوا سزاكەی وەردەگرێتەوە، وئەمیش گشتگیرە بۆ هەموو كردەوەكان.