عن أبي الدرداء رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ سَلَكَ طَريقا يَبْتَغي فيه عِلْما سَهَّل الله له طريقا إلى الجنة، وإنَّ الملائكةَ لَتَضَعُ أجْنِحَتها لطالب العلم رضًا بما يَصنَع، وإنَ العالم لَيَسْتَغْفِرُ له مَنْ في السماوات ومَنْ في الأرض حتى الحيتَانُ في الماء، وفضْلُ العالم على العَابِدِ كَفَضْلِ القمر على سائِرِ الكواكب، وإنَّ العلماء وَرَثَة الأنبياء، وإنَّ الأنبياء لم يَوَرِّثُوا دينارا ولا دِرْهَماً وإنما وَرَّثُوا العلم، فَمَنْ أَخَذَهُ أَخَذَ بحَظٍّ وَافِرٍ».
[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕێگایەک بگرێتە بەر بۆ فێربوونی (زانستی شەرعی)؛ ئەوا خواى گەورە ڕێگایەکی چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات، وفریشتەکان باڵەکانیان دادەنێن بۆ فێرخوازی زانستی (شەرعی) وەکو ڕەزامەندیەک لەسەر ئەم کارەی ئەنجامی دەدات، وهەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان داواى لێخۆشبوون (لە خواى گەورە) دەکەن بۆ زانا (عالم) تەنانەت ماسیەکانیش لە ناو ئاودا (داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەکەن لە لای خواى گەورە)، فەزڵ وپلەپایەی زانا لەسەر عابید* وەکو فەزڵ وپلەپایەی مانگە بەسەر هەموو ئەستێرەکانى ترەوە، زانایان میراتگری پێغەمبەرانن، وپێغەمبەران دینار ودرهەمیان بە میرات بە جێنەهێشتووە، بەڵكو (علم وزانست)یان بە میرات بەجێهێشتووە، بۆیە هەركەسێك ئەو (علم و زانست)ە وەربگرێت (فێری ببێت) ئەوا بەشێكی زۆر لە خێری بۆ خۆی بردووە». *(عابید: واتە کەسێک خۆی یەکلایی کردبێتەوە بۆ خودا پەرستنی زیاتر لە فێربوونی زانستی شەرعی)
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى هەندێک لە فەزڵەکانى فێربوونی زانستی شەرعی تێدایە: 1- هەرکەسێک لە ڕێگایەکدا بێت بیەوێت زانستی شەرعی فێر بێت وکردەوەى پێبکات یان بگەڕێت بە دوای زانستی شەرعیدا ئەگەر لە ماڵەوەش بێت ئەوا خواى گەورە ڕێگای چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات، وگرتنە بەری ڕێگای زانستی شەرعی ڕێگای هەستپێکراو دەگرێتەوە کە مرۆڤ بە پێیەکانى لەسەری دەڕوات، وهەروەها ڕێگای واتایی دەگرێتەوە؛ ئەمیش فێربوونی زانستی شەرعی دەگرێتەوە بەهۆی دانیشتن لە لای زانایان، یان پێداچوونەوە بکات لە نێو کتێبەکاندا وبیانخوێنێتەوە بۆئەوەى حوکمێکی شەرعی بدۆزێتەوە وفێر بێت، ئەم کەسە ڕێگای گرتووەتە بەر بۆئەوەى فێری زانستی شەرعی ببێت ئەگەرچیش لە شوێنی خۆیدا دانیشتبێت. 2- هەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان داواى لێخۆشبوون بۆ زانایان دەکەن، تەنانەت ماسیەکان لە دەریاکاندا، ئاژەڵەکان لە وشکانیدا. 3- فریشتەکان باڵەکانیان ڕادەخەن بۆ فێرخوازى زانستی شەرعی ئەمیش وەکو نیشانەیەک بۆ ڕازی بوونیان لەسەر ئەو کردەوەیان، ودەربڕینی سادەبوون و بەمەزندانانى زانستی شەرعی وفێرخواز وفێرکارەکانى. 4- زانایان میراتگری پێغەمبەرانن، چونکە زانست وکردەوە وبانگەوازى بۆ لای خواى گەورە وهیدایەتدانى بوونەوەرەکان وڕێنیشاندانیان بۆ ڕێبازی خودا پەرستی وبۆ ئاینی ئیسلام وەکو میرات لە ئەوانە بۆ زانایان بەجێماوە. 5- فەزڵی زانا لەسەر عابید* وەکو فەزڵی مانگە بەسەر هەموو ئەستێرەکانەوە، چونکە نور وڕۆشنایی پەرستن تەنها بۆ عابیدەکەیە وناگوزارێتەوە بۆ کەسانی تر، ئەمیش وەکو نور وڕۆشنایی ئەستێرەکان وایە کە تەنها خۆیان دەدرەوشێنەوە، بەڵام مانگ نوری زانستی شەرعی وکامڵبوونی دەگوزارێتەوە بۆ کەسانی تر وجگە لە زاناکە خەڵکانى تریش سوودەمەند دەبن، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەران لە پاش خۆیان میراتیان بۆ کەس بەجێنەهێشتووە لە شتومەکی دونیا، نە درهەم ونە دینار، وگەورەترین میراتی ئەوان بریتیە لە زانستی شەرعی، بۆیە هەرکەسێک فێریان ببێت ئەوا بەشێکی باشی بۆ خۆی وەرگرتووە ولێی سوودمەند دەبێت بۆ دنیا وبۆ قیامەتی، وئەمیش میراتی ڕاستەقینەیە کە سوودی هەیە، ونابێت مسوڵمان گومانى وابێت کە زانا کردەوە وپەرستنی کەم دەکات، وئەو کەسەیش عابیدە زانستی کەمە، بەڵام زانستی زاناکە زیاترە لە کردەوەکانى وهەروەها کردەوەکانى عابیدەکە زیاترە لە زانستەکەى، بۆیە زانایان میراتگری پێغەمبەرانن وهەردوو میراتەکەیان بەدەستهێنا، زانست وکردەوە، ئەمیش ئەوپەڕی کامڵبوونە، ئەمە ڕێگای خوداناسان وپیاوچاکانە بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. *(عابید: واتە کەسێک خۆی یەکلایی کردبێتەوە بۆ خودا پەرستنی زۆر زیاتر لە فێربوونی زانستی شەرعی)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر