عَنْ زِيَادِ بْنِ لَبِيدٍ رضي الله عنه قَالَ:
ذَكَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شَيْئًا، فَقَالَ: «ذَاكَ عِنْدَ أَوَانِ ذَهَابِ الْعِلْمِ» قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَكَيْفَ يَذْهَبُ الْعِلْمُ، وَنَحْنُ نَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَنُقْرِئُهُ أَبْنَاءَنَا وَيُقْرِئُهُ أَبْنَاؤُنَا أَبْنَاءَهُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ؟ قَالَ: «ثَكِلَتْكَ أُمُّكَ زِيَادُ، إِنْ كُنْتُ لَأُرَاكَ مِنْ أَفْقَهِ رَجُلٍ بِالْمَدِينَةِ، أَوَلَيْسَ هَذِهِ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى يَقْرَؤونَ التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ، لَا يَعْمَلُونَ بِشَيْءٍ مِمَّا فِيهِمَا؟!».

[صحيح لغيره] - [رواه ابن ماجه]
المزيــد ...

لە زیاد کوڕی لەبیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن زانست نامێنێت، لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنین وفێری منداڵەکانمانی دەکەین وئەوان فێری منداڵەکانیان دەکەن هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت؟ فەرمووی: «(دایکت تۆی لێ ون بێـت لە تۆ ئەی زیاد)^^، پێم وابوو تۆ زاناترین پیاوی لە مەدینە، ئایا ئەوە جولەکە وگاوڕەکان نین کە تەورات وئینجیل دەخوێننەوە، وهیچ نازانن سەبارەت بەئەوەى تێیاندا هاتووە؟». ^(واتە: زانستی شەرعی)، ^^(دایکت تۆی لێ ون بێـت لە تۆ ئەی زیاد، واتە: دایکت نەتدۆزێتەوە ودیار نەمێنێت لە پێش چاوی بەمردنت؛ ئەمە شێوازێکە بۆ دەربڕینی سەرسوڕمان عەرەب بەکاریدەهێنن ومەبەست لێی نزاکردن نییە ئەگەرچیش لەبنچینەدا بۆ نزاکردن بەکاردێت)

صەحیحە لغیره - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو لەنێو هاوەڵانی، باسی شتێکی کرد وفەرمووی: ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست هەڵدەگیرێت ونامێنێت لەنێو خەڵکیدا، زیادی کوڕی لەبیدی ئەنساڕی پێی سەیر بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- ، وپرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: چۆن زانست هەڵدەگیرێت ولە نێو دەستمان نامێنێت؟ لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنینەوە ولەبەرمان کردووە؛ والله دەیخوێنین، وفێری خێزان ومنداڵەکانمانی دەکەین، ومنداڵەکانی منداڵەکانمان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرسوڕمانەوە فەرمووی: دایکت تۆی لێ ون بێت ئەی زیاد! پێم وابوو تۆ لە زانایانی مەدینەیت! پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوون کردەوە: کە نەمانى زانست بەهۆی نەمانى قورئان نیە؛ بەڵکو نەمانی زانست بەهۆی کردەوە نەکردنە پێی، ئەوەتا تەورات وئینجیل لەلای جولەکە وگاوڕەکانە؛ لەگەڵ ئەمەشدا هیچ سوودی بۆیان نیە، ولە مەبەستیان تێنەگەیشتن؛ کە بریتیە لە کردەوە کردن بەوەى دەیزانن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بوونی قورئان وکتێبەکان لەلای خەڵکی سوودی نیە ئەگەر کردەوەکردنی لەگەڵدا نەبێت.
  2. بەرزکردنەوە ونەمانى زانست بەچەند شێوەیەک دەبێت، لەوانەش: مردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ومردنی زانایان، و وازهێنان لە کردەوەکردن بە زانست.
  3. لە نیشانەکانى قیامەت نەمانى زانست -مەبەست زانستی شەرعیە- ، و وازهێنان لە کردەوەپێکردنی.
  4. هاندان بۆ کردەوە کردن بەزانست چونکە ئەمە مەبەستە.
زیاتر