عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ:
كَانَ أَهْلُ الْكِتَابِ يَقْرَؤُونَ التَّوْرَاةَ بِالْعِبْرَانِيَّةِ، وَيُفَسِّرُونَهَا بِالْعَرَبِيَّةِ لِأَهْلِ الْإِسْلَامِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا تُصَدِّقُوا أَهْلَ الْكِتَابِ وَلَا تُكَذِّبُوهُمْ، وَقُولُوا: {آمَنَّا بِاللهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} [البقرة: 136] الْآيَةَ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ئەهلی کتێب تەوراتیان بە عیبرانی دەخوێندەوە، وبە عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەهلی کتێب بەڕاستگۆ دامەنێین و بەدرۆیان مەخەنەوە، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-} [البقرة: 136] -هەتا کۆتایی ئایەتەکە-».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە تووشبوون بە هەڵخەڵەتاندن وسەرسامی بەوەى ئەهلی کیتاب -جولەکە وگاوڕەکان- دەیگێڕنەوە لەنێو کتێبەکانیان، جولەکەکان لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەوراتیان بەزمانى عیبری دەخوێندنەوە؛ ئەمیش زمانى جولەکەکانە، وبە زمانى عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەهلی کیتاب بەڕاست دامەنێن و بەدرۆیان مەخەنەوە، ئەمە لەشتێکدا کە نەزانرێت ڕاستە یان درۆیە؛ چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانى پێمان کردووە کە باوەڕمان بەوە هەبێت کە دابەزیووە بۆمان لە قورئان، وئەوەى دابەزیووە بۆ سەر ئەوان لە کتێبەکان، بەڵام هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ناسینەوەى ئەوەی ڕاستە ودروستە لەوەی چەوت وهەڵەیە لەنێو ئەو کتێبانەدا ئەگەر لە شەریعەتی ئێمەدا شتێک نەهاتبێت بۆ جیاکردنەوەى ڕاست لە درۆ تێیاندا، ئەگەر هیچ بەڵگەیەک نەبوو ئەوا دەوەستین، بەڕاستگۆیان نازانین؛ بۆئەوەى نەبینە هاوەڵیان لەوەى دەستکاریان کردووە، وبە درۆیان ناخەینەوە؛ لەوەیە ڕاست ودروست بێت، لەم حاڵەتەدا نکۆڵی دەکەین لەوەى فەرمان پێکراوە باوەڕمان پێی هەبێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان کردووە کە بڵێین: ﴿آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ﴾ واتە: ﴿ئێمه باوهڕمان به خوا هێناوهو بهو قورئانهش كه دابهزیوه بۆمان و بهوهش كه دابهزیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یهعقوب و نهوهكانی یهعقوب، ههروهها بهو پهیامهی كه بۆ موساو عیسا هاتووه و بهو پهیامانهی كه بۆ پێغهمبهران بهگشتی ڕهوانه كراوه له لایهن پهروهردگاریانهوه و ئێمه جیاوازی ناكهین له نێوان هیچ كام لهو پێغهمبهرانهدا، ئێمه ههموومان تهنها تهسلیمی فهرمانی پهروهردگارین﴾ [البقرة: 136].