+ -

عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا تَعَلَّمُوا الْعِلْمَ لِتُبَاهُوا بِهِ الْعُلَمَاءَ، وَلَا لِتُمَارُوا بِهِ السُّفَهَاءَ، وَلَا تَخَيَّرُوا بِهِ الْمَجَالِسَ، فَمَنْ فَعَلَ ذَلِكَ، فَالنَّارُ النَّارُ».

[صحيح] - [رواه ابن ماجه] - [سنن ابن ماجه: 254]
المزيــد ...

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان، ونە بۆئەوەى باشترین شوێن هەڵبژێرن لەنێو دانیشتنەکان، هەرکەسێک وابکات، ئەوا ئاگر ئاگر (دۆزەخ چاوەڕێی دەکات)».

[صەحیحە] - [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە] - [سنن ابن ماجه - 254]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لەفێربوونی زانست بۆ شانازی کردن وخۆنواندن لەپێش زانایان، بۆئەوەى دەریبخات ئەو زانایە وەکو ئەوان، یان بۆئەوەى مشتومڕی پێبکات لەگەڵ نەفامەکان وکەم ئەقڵەکان، یان فێری زانست بێت بۆئەوەى لە دانیشتنەکان شوێنی باش وبەرزی هەبێت، ولەسەرو خەڵکی بێت. هەرکەسێک نیەتی بەم شێوەیە بێت؛ ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە بەهۆی ڕیا ودڵسۆز نەبوون بۆ خواى گەورە لە فێربوونی زانستی شەرعی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی فولانی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری اليونانية ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية اللينجالا المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەڕەشەکردن بە چوونە دۆزەخ لەوانەى زانست فێر دەبن بۆئەوەى شانازی یان دەمەدەمێی پێوە بکەن یان شوێنی باشیان هەبێت لەنێو کۆڕ وکۆمەڵەکان، وهاوشێوەى ئەمانە.
  2. گرنگی دڵسۆزی لە نیەتدا بۆ کەسێک فێری زانست ببێت وخەڵکیش فێر بکات.
  3. نیەت بنچینەى کردەوەیە وپاداشتدانەوە بەپێی نیەتە.
زیاتر