عَنْ النَّوَّاسِ بْنِ سَمْعَانَ الْأَنْصَارِيِّ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«ضَرَبَ اللهُ مَثَلًا صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا، وَعَلَى جَنْبَتَيْ الصِّرَاطِ سُورَانِ، فِيهِمَا أَبْوَابٌ مُفَتَّحَةٌ، وَعَلَى الْأَبْوَابِ سُتُورٌ مُرْخَاةٌ، وَعَلَى بَابِ الصِّرَاطِ دَاعٍ يَقُولُ: أَيُّهَا النَّاسُ، ادْخُلُوا الصِّرَاطَ جَمِيعًا، وَلَا تَتَعَرَّجُوا، وَدَاعٍ يَدْعُو مِنْ فَوْقِ الصِّرَاطِ، فَإِذَا أَرَادَ يَفْتَحُ شَيْئًا مِنْ تِلْكَ الْأَبْوَابِ، قَالَ: وَيْحَكَ لَا تَفْتَحْهُ، فَإِنَّكَ إِنْ تَفْتَحْهُ تَلِجْهُ، وَالصِّرَاطُ الْإِسْلَامُ، وَالسُّورَانِ: حُدُودُ اللهِ، وَالْأَبْوَابُ الْمُفَتَّحَةُ: مَحَارِمُ اللهِ، وَذَلِكَ الدَّاعِي عَلَى رَأْسِ الصِّرَاطِ: كِتَابُ اللهِ، وَالدَّاعِي مِنِ فَوْقَ الصِّرَاطِ: وَاعِظُ اللهِ فِي قَلْبِ كُلِّ مُسْلِمٍ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...
لە نەواسی کوڕی سەمعانی ئەنساڕیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە نمونەیەکی ڕێگای ڕاستی ڕوونکردووەتەوە، و لەسەر هەردوو لای ڕێگاکە دوو دیوار هەن، ودەرگای کراوەیان تێدایە، و لەسەر دەرگاکان پەردە هێنراوەتەوە خوارەوە، و لە لای دەرگای ڕێگاکە بانگخوازێک هەیە دەڵێت: ئەی خەڵکینە، هەمووتان بێنە سەر ڕێگاکە و لا مەدەن -بۆ دەرگاکانى دیوارەکان-، وبانگخوازێکی لە سەرەوەى ڕێگاکە هەیە، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەریەکێک لەو دەرگایانە بکاتەوە، -پێی- دەڵێت: مەینەتی بۆت؛ مەیکەرەوە، ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وڕێگاکە ئیسلامە، ودوو دیوارەکە: سنوورەکانى خواى گەورەن، ودەرگا کراوەکان: شتە حەرامکراوەکانن، وئەو بانگخوازەى لەسەر ڕێگاکە وەستاوە: کتێبی خواى گەورەیە -قورئان-، وئەو بانگخوازەى لە سەرەوەى ڕێگاکە وەستاوە: ئامۆژگاریکاری خودایە لە دڵی هەموو مسوڵمانێکدا».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە: خواى گەورە بۆ ئیسلام نمونەیەکی هێناوەتەوە کە وەکو ڕێگایەکی ڕاست وایە کە هیچ خواروخێچیەکی تێدا نیە، ولە لایەکانى ئەم ڕێگایە، دوو دیوار هەیە لەهەردوو لایدا ئەمانە سنوورەکانى خواى گەورەن، لەنێو دیوارەکاندا دەرگای کراوە هەن ئەمانە حەرامکراوەکانن، لەسەر ئەم دەرگایانە پەردە هەیە وا دەکات ئەوەى تێدەپەڕێت نەزانێت چ لەپشت پەردەکەوە هەیە، لەسەر ڕێگاکە بانگخوازێک هەیە کە خەڵکی ئاراستە وڕێنموێنی دەکات وپێیان دەڵێـت: لەسەری بڕۆن و لامەدەن بۆ ئەملاو ئەولا، ئەم بانگخوازە قورئانە، وبانگخوازێکی تر هەیە لە سەرەوەى ڕێگاکە؛ ئەم بانگخوازە هەرکاتێک کەسی تێپەڕبوو بەسەر ڕێگا ڕاستەکەدا بیەوێت کەمێک لەپەردەی سەر دەرگاکان لابدات ؛ نەهی لێدەکات وپێی دەڵێت: هاوار بەحاڵت مەیکەرەوە ! ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وناتوانیت خۆت بگریتەوە لە نەچوونە ژوورەوە، وئەم بانگخوازە ئامۆژگاریکاری خودایە لەدڵی هەموو مسوڵمانێکدا.