+ -

عَنْ أَبِي أُمَامَةَ البَاهِلِيِّ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: ذُكِرَ لِرَسُولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلاَنِ أَحَدُهُمَا عَابِدٌ وَالآخَرُ عَالِمٌ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«فَضْلُ العَالِمِ عَلَى العَابِدِ كَفَضْلِي عَلَى أَدْنَاكُمْ»، ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنَّ اللَّهَ وَمَلاَئِكَتَهُ وَأَهْلَ السَّمَوَاتِ وَالأَرَضِينَ حَتَّى النَّمْلَةَ فِي جُحْرِهَا وَحَتَّى الحُوتَ لَيُصَلُّونَ عَلَى مُعَلِّمِ النَّاسِ الخَيْرَ».

[حسن لغيره] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 2685]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامەى باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: باسی دوو پیاو كرا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەكێكیان عابیدە وئەوی تریان زانایە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«فەزڵ وپلەبەرزی زانا بەسەر عابیدەوە^ وەکو فەزڵ وپلەی منە بەسەر نزمترین کەس لە ئێوە^^». پاشان پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «خودا وفریشتەکانى وئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان تەنانەت مێروولەیش لە کونەکەیدا وتەنانەت ماسیەکانیش؛ سەڵات دەدەن~ لەسەر ئەو کەسانەى خەڵکی فێری خێر دەکەن». ^(عابید: واتە کەسێک خۆی یەکلایی کردبێتەوە بۆ خودا پەرستنی زۆر زیاتر لە فێربوونی زانستی شەرعی)، ^^(نزمترین کەس لە ئێوە: لە ڕوانگەی دینداری وتەقواوەیە)، ~(سەڵات دەدەن: واتا نزا بۆ ئەو کەسانە دەکەن لە لای خودا وداوا دەکەن ڕەحمیان لێبکات وخێر وبەرەکەتیان پێببەخشێت)

[حەسەن لغیره] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 2685]

شیکردنەوە

دوو پیاو باسكراو بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەكێكیان عابید -زۆر خواپەرست-، وئەوی تر زانا بوو، كامیان باشترە؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: فەزڵ وپلەبەرزی زانا بە زانستە شەرعیەكان كە كردەوەی پێدەكات وخەڵكی فێردەكات بە سەر عابید كە خۆی یەكلایی كردووەتەوە بۆ خواپەرستی لەگەڵ زانینی زانستە واجبەكان؛ وەکو فەزڵ وپلە وشەرەفمەندی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- بەسەر هاوەڵانەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونیكردەوە هۆكارەكەی ئەوەیە الله -سبحانه وتعالی-، وفریشتەكانی هەڵگری عەرش، وخوڵقێنراوەكانی ئاسمان وەكو فریشتەكان، وخوڵقێنراوەكانی سەر زەوی وەكو مرۆڤ وجنۆكە وهەموو ئاژەڵەكان تەنانەت مێروولەیش لە خانەكەی خۆی لە ناخی زەویدا، ونەهەنگ وماسی دەریا، وهەموو ئاژەڵەكانی وشكانی ودەریا؛ هەموو ئەمانە نزای خێر دەكەن بۆ ئەو كەسەی زانستەكانی ئاین فێری خەڵكی دەكات چونكە هۆكارە بۆ ڕزگاربوون وسەركەوتنیان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لە شێوازەکانى بانگەوازى بۆ لای خواى گەورە: هاندان وهێنانەوەى نمونەکان.
  2. گەورەیی ڕێز وشەرەفمەندی زانایان ئەوانەى فێری زانستی شەرعی بوون ومافەکەیان بەدیهێناوە لە کردەوە پێکردن وبانگەوازى کردن.
  3. هاندان بۆ ڕێزگرتن لە زانایان وفێرخوازانى زانستی شەرعی ونزا کردن بۆیان.
  4. هاندان بۆئەوەى خێر وچاکە فێری خەڵکی بکرێـت؛ چونکە دەبێتە هۆی ڕزگاربوون وئاسوودەییان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر