عن عمرو بن العاص رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «فَصْلُ مَا بَيْنَ صِيَامِنَا وصِيَامِ أهْلِ الكِتَابِ، أكْلَةُ السَّحَرِ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمروی کوڕی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی جیاوازییەکی گرنگ دەکات لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەمیش بریتیە لەو خواردنەی کە مسوڵمانان دەیخۆن لە کاتی پارشێودا (کاتی سەحەردا)، وئەهلی کتێب پارشێو ناکەن، ومسوڵمان سونەتە پارشێو بکات؛ ئەمیش وەکو پێچەوانەیەک بۆ ئەهلی کتێب وجێبەجێکردنی سونەت وبەرەکەت وخێری تێدایە هەروەکو لە فەرموودەکاندا باسکراوە، وئەهلی کتێب لە نیوەى شەوەوە ڕۆژوو دەگرن، بۆیە لە پێش نیوەى شەو خواردن دەخۆن ولە کاتی پارشێو (کاتی سەحەردا) خواردن ناخۆن، ولە شەریعەتدا داواکراوە مسوڵمانان جیا وپێچەوانەى کافرەکان کردەوە بکەن بەتایبەت لە بابەتێک کە پەیوەندی بە بیروباوەڕ (عەقیدە) وپەرستن ومامەڵەکان وخووەکان (عادەتەکان) وڕەوشتەکان هەبێت، بەڵام ئەگەر شتێک پەیوەندی بەم بابەتانەوە نەبێت وەکو داهێنان لە بوارێکی زانستی یان هەرشتێکی تر کە داهێنانە وسوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت ئەوا دروستە لێرەدا لاساییان بکرێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر