عن أبي موسى رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «عُودُوا المريضَ، وأطْعِمُوا الجَائِعَ، وفُكُّوا العَانِي».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سەردانی نەخۆش بکەن وبرسی تێر بکەن ودیل ئازاد بکەن».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمانیکردووە بە سەردانیکردنی نەخۆش، وخۆراک بەخشین بە کەسی برسی وپێویست، وئەگەر کافرەکان پیاوێکی مسوڵمانیان وەکو دیل گرت ئەوا واجبە لەسەر مسوڵمانان ئەو برایەیان ڕزگار بکەن.