عن أبي هريرة رضي الله عنه : أنّ رجلًا قال: يا رسول الله، إني أُريد أن أُسافرَ فأَوْصِني، قال: «عليك بتقوى الله، والتَّكبير على كلِّ شَرَفٍ» فلمّا ولَّى الرجلُ، قال: «اللهم اطْوِ له البُعدَ، وهَوِّنْ عليه السفر».
[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تەقوای خودا بکە (لە خودا بترسە) وتەکبیرات بکە* لە هەموو شوێنێکی بەرزدا»، کاتێک پیاوەکە دوور بووەوە، -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «(اللهم اطْوِ له البُعدَ، وهَوِّنْ عليه السفر)**». *(تەکبیرات بکە: بڵێ -الله أکبر-)، **(واتە:خودایە، ڕێگای درێژ ودووری بۆ کورت بکەرەوە، وسەفەرەکەى لەسەر ئاسان بکە)
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک دەیویست سەفەر بکات، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری کرد بەوەی تەقوای خودا بکات (لە خودا بترسێت)، وتەکبیرات بکات* ئەگەر گەیشت بە هەر هەموو شوێنێکی بەرز، کاتێک پیاوەکە دوور کەوتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆی کرد بەوەى خواى گەورە ئەوەندە هێز و وزەى پێببەخشێت لە خۆی وهەروەها ئاژەڵەکەیدا بۆئەوەى ئەم ڕێگایەی بۆ پوخت ببێتەوە وبە ئارامی وبێ ناڕەحەتی بگاتە شوێنی مەبەست، وهەروەها ئەم سەفەرەى لەسەر ئاسان بکات وهەموو زیان وناڕەحەتیەکی لێ دوور بخاتەوە.*(تەکبیرات بکە: بڵێ -الله أکبر-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر