عن معاوية رضي الله عنه قال: سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول:
«مَنْ يُرِدِ اللهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ، وَإِنَّمَا أَنَا قَاسِمٌ، وَاللهُ يُعْطِي، وَلَنْ تَزَالَ هَذِهِ الْأُمَّةُ قَائِمَةً عَلَى أَمْرِ اللهِ، لَا يَضُرُّهُمْ مَنْ خَالَفَهُمْ، حَتَّى يَأْتِيَ أَمْرُ اللهِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 71]
المزيــد ...

لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا، ومن تەنها دابەشکارم، وخواى گەورە دەبەخشێت، وبەردەوام ئەم ئومەتە (پەیڕەوانی هەق) دامەزراون لەسەر فەرمانى خواى گەورە، وئەوەى پێچەوانەیان دەبێتەوە ؛ زیانیان پێناگەیەنێت، هەتاوەکو فەرمانى خواى گەورە (بۆ لێپرسینەوە) دێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 71]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک خوای گەورە خواستی خێری بۆی بوێت ؛ ئەوا تێگەیشتن لە ئاینی پێدەبەخشێت، و-صلى اللە علیە وسلم- تەنها دابەشکارە وئەوەى خودا بەخشیوویەتی لە ڕزق وزانست وهتد ئەو تەنها دابەشی دەکات، وئەوەى دەبەخشێت لەڕاستیدا تەنها الله یە، بەڵام شتەکانى تر تەنها هۆکارن ؛ سوودیان دەبێت بە ئیزنی الله، وپەیڕەوانی هەق لەم ئومەتە بەردەوام دامەزراون لەسەر فەرمانى خواى گەورە، وئەوەى پێچەوانەیان دەبێتەوە ؛ زیانی بۆیان نابێت، هەتاوەکو قیامەت دێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ ومەزنێتی زانستی شەرعی وفێربوونی وفێرکردنی وئامۆژگاریکردن بۆ پابەند بوون پێوەى.
  2. پابەندبوون بە هەق وبانگەوازیکردن بۆی ؛ دەبێت بوونی هەبێت لەم ئومەتەدا، ئەگەر کۆمەڵانێک پشتگوێی بخەن ئەوا کۆمەڵی تر هەیە ئەم ئەرکە بخاتە ئەستۆی خۆی.
  3. تێگەیشتن لە ئاین ئاماژەیە بۆئەوەى خودا خواستی خێری بۆ بەندەکەى دەوێت -سبحانە وتعالى-.
  4. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ویست وفەرمانى الله دەبەخشێت، وهیچ شتێک موڵکی ئەو نییە -صلى اللە علیە وسلم-.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر